کەجەکە لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیل: شەڕ هیچ کاتێک کێشەکانی چارەسەرنەکردوون

14-06-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەڵێت: ''شەڕ هیچ کاتێک کێشەکانی چارەسەر نەکردوون، بەڵکو زیانی گەورەی بە گەلان گەیاندووە''.

هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە رۆژی هەینی، 13ی حوزەیرانی 2025 بڵاویکردەوە: ''دوێنێ نیوەشەو ئیسرائیل بەشێوەیەکی فراوان هێرشی کردە سەر ئێران. بەداخەوە ئەم هێرشە، شەڕەکەی 7ی ئۆکتۆبەری 2023ی قووڵتر کردەوە کە زیانی زۆری بە گەلان گەیاند و بووە مایەی ئازاری زیاتر''.
 
کەجەکە ئاماژەی بەوە دەکات: ''ئەو شەڕانەی وڵاتان لەپێناو بەدەستهێنانی هێز و هەژموون دەیانهێننەکایەوە، هیچ کاتێک کێشەکانی چارەسەر نەکردوون، بەڵکو زیانی گەورەیش بە گەلان گەیشتووە''. 
 
کەجەکە پێیوایە ''بانگەوازەکەی 27 شوباتی رێبەر ئاپۆ، چارەسەری ئەم ئاستەنگە مێژووییە دەکات. باوەڕمان وایە، ئەو شێوازەی رێبەر ئاپۆ، بۆ گفتوگۆی دیموکراسی و سیاسەتی دیموکراسی خستوویەتیەڕوو، کێشەکان چارەسەر دەکات''.
 
کۆما جڤاکێن کوردستان ئاماژە بەوە دەکات: ''بانگی هەمووان دەکەین، بە رێگەی سیاسەتی دیموکراسی و گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکەن، نەوەک بە شەڕ''.
 
بەرەبەیانیی رۆژی هەینی، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی بەرفراوانی کردە سەر ئێران. 
 
هێرشەکان دوای ئەوەش بەشێوەی جیاواز بەردەوام بوون. 
 
شەوی هەینیش ئێران چەندین مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا

تۆم باراک بۆ رووداو: سیستمی ناناوەندی لەم ناوچەیە بە کەڵک نایەت

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا لە وەڵامی پرسیارێکی رووداودا لە دەوحە رایگەیاند، سیستمی ناناوەندی لە عێراق و ناوچەکە "شکستی هێناوە" و جەختی کردەوە کە دەبێت گەل و هۆزەکان خۆیان بڕیار لە شێوازی بەڕێوەبردنی خۆیان بدەن