بەرپرسانی لوبنان و ئیسرائیل لە واشنتن کۆدەبنەوە

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەکار عەلی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رۆژی سێشەممە 14-04-2026، لە واشنتن میوانداریی باڵیۆزانی ئیسرائیل و لوبنان دەکات، بە مەبەستی دەستپێکردنی گفتوگۆی راستەوخۆ لە نێوان هەردوو وڵاتدا. ئەم کۆبوونەوەیە بە گرنگترین و باڵاترین ئاستی دیداری راستەوخۆی نێوان تەلئەڤیڤ و بەیرووت دادەنرێت لە دوای ساڵی 1993ـەوە.
 
ئەم هەنگاوە دیپلۆماسییە لە کاتێکدایە کە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا و هێرشی زەوینیی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان بەردەوامە.
 
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئەگەری راگەیاندنی ئاگربەست، داماڵینی حیزبوڵڵا لە چەک لە ناوچە سنوورییەکان و گەیشتن بە رێککەوتنێکی ئاشتیی درێژخایەن لە نێوان هەردوو وڵاتدا بکرێت.
 
بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، پێشتر چەندین جار داواکارییەکانی حکومەتی لوبنانی بۆ گفتوگۆی راستەوخۆ رەتکردبووەوە، بەڵام هەفتەی رابردوو و لەژێر فشاری دۆناڵد ترەمپ، بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە، نەتانیاهوو رازی بوو کە ئەم کۆبوونەوەیە لە واشنتن وەک هەنگاوی یەکەم بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی ئەنجام بدرێت.
 
پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە، حکومەتی لوبنان و ئیدارەی ترەمپ داوایان لە ئیسرائیل کردووە هێرشەکانی بۆ سەر حیزبوڵڵا بۆ ماوەیەکی کاتی رابگرێت.
 
نەتانیاهوو رازی بووە هێرشە ئاسمانییەکانی سەر بەیرووت کەم بکاتەوە، بەڵام هێرشی زەوینیی بۆ سەر شارۆچکەی "بنت جوبەیل" لە باشووری لوبنان کە بە پێگەی بەهێزی حیزبوڵڵا دادەنرێت، هێشتا بەردەوامە.
 
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ئەم دیدارەوە رایگەیاند، ئەم گفتوگۆیە رێگەیەکە بۆ دەستپێکردنی دیالۆگی بەردەوام لەسەر چۆنیەتی پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانی باکووری ئیسرائیل و پشتگیریکردنی حکومەتی لوبنان بۆ وەرگرتنەوەی سەروەریی تەواوی خاکەکەی. ئەو بەرپرسە گوتیشی، "ئیسرائیل لەگەڵ حیزبوڵڵا لە شەڕدایە نەک لەگەڵ وڵاتی لوبنان، بۆیە هیچ هۆکارێک نییە ئەو دوو دراوسێیە پێکەوە گفتوگۆ نەکەن."
 
جگە لە مارکۆ روبیۆ، هەریەک لە میشێل عیسا، باڵیۆزی ئەمریکا لە لوبنان؛ مایکڵ نیدهام، راوێژکاری وەزارەتی دەرەوە؛ یەحیێل لایتەر، باڵیۆزی ئیسرائیل و نادا حەمادە، باڵیۆزی لوبنان لە واشنتن بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کەعبەی پیرۆز

سعودیە رێکاری نوێ بۆ چوونە نێو مەککە رادەگەیێنێت

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە زنجیرەیەک رێکاری نوێی بۆ چوونە نێو شاری مەککە راگەیاند، کە تایبەتە بە نیشتەجێبووان و زیارەتکاران، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی حەجی ساڵی 1447ی کۆچی.