سعودیە رێکاری نوێ بۆ چوونە نێو مەککە رادەگەیێنێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە زنجیرەیەک رێکاری نوێی بۆ چوونە نێو شاری مەککە راگەیاند، کە تایبەتە بە نیشتەجێبووان و زیارەتکاران، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی حەجی ساڵی 1447ی کۆچی.
 
وەزارەتی ناوخۆی سعودیە رایگەیاند، لە رۆژی دووشەممە 13ی نیسانی 2026ـەوە، هەر کەسێکی نیشتەجێی سعودیە بیەوێت بچێتە نێو مەککەوە، دەبێت مۆڵەتی فەرمی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان وەربگرێت.
 
بەگوێرەی رێکارە نوێیەکان، رێگری لە چوونە نێوەوەی هەر کەسێک دەکرێت کە مۆڵەتی نەبێت، تەنیا ئەم کەسانە نەبێت، ناسنامەی نیشتەجێبوونیان (ئیقامە) لە مەککە دەرچووە، ئەوانەی مۆڵەتی حەجیان هەیە، ئەوانەی مۆڵەتی کارکردنیان لە شوێنە پیرۆزەکاندا هەیە و بە شێوەی ئەلیکترۆنی لە رێگەی پلاتفۆرمەکانی (ئەبشەر) و (موقیم)ەوە بۆیان دەرکراوە.
 
وەزارەتی ناوخۆی سعودیە ئاماژەی بەوەش کردووە، رۆژی شەممە، 18ی نیسانی 2026، دوا وادەیە بۆ جێهێشتنی ئەو کەسانەی بە ڤیزەی عومرە چوونەتە وڵاتەکە.
 
هەروەها بڕیاردراوە بە راگرتنی دەرکردنی مۆڵەتی عومرە لە رێگەی پلاتفۆرمی (نوسوک) بۆ هاووڵاتیانی سعودیە، وڵاتانی کەنداو، نیشتەجێبووانی ناوخۆ و هەڵگرانی ڤیزەکانی دیکە، ئەوەش لە رۆژی 18ی نیسانەوە تاوەکو 1ی حوزەیرانی 2026 بەردەوام دەبێت.
 
لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا هاتووە، لە رۆژی شەممە 18ی نیسانەوە رێگە بە چوونە ناو مەککە یان مانەوە تێیدا نادرێت بۆ هەڵگرانی هەموو جۆرە ڤیزەیەک، تەنیا ئەو کەسانە نەبێت کە ڤیزەی حەجیان هەیە.
 
ئەم رێکارە ساڵانەیەی سعودیە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئەو وڵاتەدایە بۆ رێکخستنی ژمارەی زۆری حاجییان و عومرەکاران، بە مەبەستی کەمکردنەوەی گوشار لەسەر شوێنە پیرۆزەکان و زامنکردنی هاتووچۆیەکی رێکوپێکە لە کاتی بەجێهێنانی فەریزەی حەجدا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نمایشێکی حووسیەکان لە سەنعای پایتەختی یەمەن لە 17-3-2026. وێنە: AFP

حوسییەکان هەڕەشەی زیاترکردنی هێرشەکان دەکەن ئەگەر لە تاران بدرێتەوە

حوسییەکانی یەمەن، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، هەڕەشەی ئەوەیان کرد، ئەگەر هێرشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستپێبکاتەوە، ئەوانیش هێرشەکانیان زیاتر دەکەن.