گەڕی نوێی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد

15-06-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەگوێرەی میدیای ئێران، کاژێر 02:36 خولەک سێیەم گەڕی هێرشێکی مووشەکی و درۆنیی نوێی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد. 
 
کاژێر 02:36ـی ئەمڕۆ یەکشەممە 15-06-2025، میدیای ئێران بڵاوی کردەوە، گەڕێکی نوێی هێرشی مووشەکی بۆ سەر ژمارەیەک ئامانج لە خاکی ئیسرائیل دەستیپێکرد.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەمە سێیەم گەڕی هێرشی مووشەکیی ئەمڕۆی ئێران بوو، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ''بەڵێنی راست 3''، بۆ سەر ئیسرائیل.

 

 
پێشتر سوپای پاسداران لە دووەم راگەیێندراویدا لەبارەی هێرشەکە رایگەیاند، ''بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنە هێرشبەرانەکەی بەڵێنی راست 3، لە وەڵامی خراپەکاری و دەستدرێژییەکانی رژێمی زایۆنییە.''
 
وەک سوپای پاسداران دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی سووتەمەنیی فڕۆکە جەنگییەکان و ناوەندەکانی دابینکردنی وزەی ئیسرائیل دەکرێنە ئامانج.
 
ئۆپەراسیۆنەکەی ئێران لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر چەند بنکەی سەربازی و ئەتۆمیی بوون کە تێیدا ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازی و زانای ئەتۆمی کوژران.
 
لە بەرەبەیانیی هەینی 13ـی حوزەیرانەوە پێکدادان لەنێوان دوو وڵاتەکە بەردەوامە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە