عێراق دەیەوێت لە بنەبڕکردنى مادەى هۆشبەر سوود لە ئوردن ببینێت

14-08-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

شاندێکى لیژنەى بنەبڕکردنى مادەى هۆشبەر و کاریگەرە دەرونییەکانى پەرلەمانى عێراق سەردانى ئوردن دەکەن بۆ سوود وەرگرتن لە یاسایەکى تایبەت بە بنەبڕکردنى هۆشبەر کە لەو وڵاتە کارى پێدەکرێت.
 
14ى ئابى 2023، ماجید شنگالى، ئەندامى لیژنەى بنەبڕکردنى مادە هۆشبەرەکانى پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، ئەو سەردانە بۆ ئەوەیە ئاگادارى یاساى بنەبڕکردنى مادەى هۆشبەرى ئوردن بن کە لەساڵى 2022 دەرکراوە و یاسایەکى "بەهێز و تووند"ە و سوودى لێ ببینن بۆ هەموارکردنى یاسای بنەبڕکردنى مادە هۆشبەرەکان لە عێراق کە لە ساڵى 2017 دەرکراوە و ئێستا پڕۆژەیەک لە سەرۆکایەتى کۆمارەوە رەوانەى پەرلەمان کراوە بۆ هەمارکردنەوەى یاساکە.
 
ماجید شنگالى ئاماژەى بەوەشدا، لیژنەکەیان سەردانى یەکەى بنەبڕکڕدنى مادەى هۆشبەرى ئوردن دەکات بۆ زانینى شێوازى رووبەڕووبوونەوەى ئەو مادەیە و رێگرى لە بەچاخبردنى مادەى هۆشبەرى کریستاڵ و کاپتاگۆن لە سووریاوە بۆ ئەو وڵاتە.
 
بەگوێرەى ئامارى بەڕێوەبەرایەتیی رووبەڕبوونەوەى مادەى هۆشبەرى عێراق، لە مانگى تشرینى دووەمى ساڵى 2022 ەوە تائێستا، زیاتر لە 12 هەزار کەس لەسەر دۆسیەى مادەى هۆشبەر دەستگیرکراون.
 
ماجید شنگالى رایگەیاند، دەیانەوێت سوود لەئەزموونى ئوردن وەربگرن لە رووى چارەسەرکردنى تووشبووانى مادەى هۆشبەر و شیاندنەوەیان، لەگەڵ ئاشنابوون بە رێکارەکانى وەزارەتى دادى ئەو وڵاتە لەگەڵ کەیسەکانى تاوانى مادەى هۆشبەر.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە