روبیۆ: هێرشەکەی سەر قەتەر پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ناگۆڕێت

14-09-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی شەممە و لە کاتی بەڕێکەوتنی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رایگەیاند، ئەمریکا لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حەماس لە قەتەر "نیگەرانە"، بەڵام هێرشەکە ئەو هاوپەیمانییە ناگۆڕێت کە لەنێوان واشنتن و ئیسرائیلدا هەیە.
 
هێرشە ئاسمانییەکانی رۆژی سێشەممەی رابردوو، کە یەکەم هێرشی ئیسرائیل بوو بۆسەر قەتەری هاوپەیمانی ئەمریکا، ناوچەکەی هەژاندووە و گوشارێکی زۆری خستووەتە سەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە.
 
روبیۆ ماوەیەکی کەم پێش بەڕێکەوتنی لە واشنتنەوە، بە رۆژنامەڤانانی گوت، "ئەوەی روویدا، روویدا. بێگومان، ئێمە لێی نیگەران بووین، سەرۆکیش نیگەران بوو."
 
روبیۆ گوتیشی، "ئەمە کڕۆکی پەیوەندیمان لەگەڵ ئیسرائیل ناگۆڕێت، بەڵام دەبێت قسەی لەسەر بکەین، بەتایبەتی کە ئەمە چ کاریگەرییەکی لەسەر هەوڵەکانی ئاگربەست دەبێت. پێویستە بڕۆینە پێشەوە و بزانین هەنگاوی داهاتوو چییە، چونکە لە کۆتاییدا، هێشتا گرووپێک هەیە بە ناوی حەماس، کە گرووپێکی شەڕانگێزە."
 
ئیسرائیل ئەو سەرکردانەی حەماسی کردە ئامانج کە لە قەتەر کۆببوونەوە بۆ تاوتوێکردنی پێشنیازێکی نوێی ئاگربەست، کە لەلایەن ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە خرابووە روو.
 
ترەمپ هێرشەکەی ئیسرائیلی بە 'ناخۆش' وەسف کردووە، سەرزەنشتی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی کردووە و رایگەیاندووە، ئەمریکا زۆر درەنگ بە هێرشەکەی زانیوە و نەیتوانیوە رایبگرێت.
 
سەبارەت بە سەردانەکەی روبیۆ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تەنیا ئەوەی راگەیاند، دیپلۆماتکارە باڵاکەی ئەمریکا "ئامانج و ئاراستەی کارکردن" لەگەڵ ئیسرائیل تاوتوێ دەکات و "پابەندبوونی ئەمریکا بە ئاسایشی ئیسرائیلەوە" نیشان دەدات.
 
روبیۆ هەروەها پشتڕاستیکردەوە کە بەشداری لە کردنەوەی توونێلێکی نوێ لە شاری کۆنی قودس/ئۆرشەلیم دەکات، کە بۆ ئەو سەردانکەرانەیە دەچنە کێوی پەرستگە، کە جووەکان بە پیرۆزترین شوێنی خۆیانی دەزانن.
 
ئەو شوێنەی جووەکان بە کێوی پەرستگە ناوی دەبەن، دەکەوێتە حەوشەی مزگەوتی ئەقسا و بۆ موسڵمانانیش پیرۆزە.
 
روبیۆ گوتی، "شاری داوود جیاوازە. بەنیازم بچمە ئەوێ."
 
گەشتەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل تەنیا هەفتەیەک پێش ئەوە دێت کە فەرەنسا لە 22ی ئەیلوولدا سەرپەرشتیی لووتکەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، تێیدا ژمارەیەک وڵاتی رۆژئاوایی پلانیان هەیە دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێن کە بنکەکەی کەرتی رۆژئاوا بێت.
 
فەرەنسا، کە لەبەرامبەر هێرشە بەرفراوانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بێزار بووە، رەخنەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی رەتکردووەتەوە و دەڵێت دەبێت رێگەیەکی نوێ بۆ فەلەستینییەکان هەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاجییان لە مزگەوتی حەرام بە دەوری کەعبەدا تەواف دەکەن. وێنە: Reuters

حەج و عومرەی سعودیە وێنەگرتن لە مزگەوتی حەرام و پێغەمبەر قەدەخە دەکات

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە وەرزی حەجی ساڵی داهاتوودا وێنەگرتن و تۆمارکردنی ڤیدیۆ لە هەردوو مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) لە مەدینە و مزگەوتی حەرام لە مەککە قەدەخە دەکرێت.