سعودیە و ئیمارات جێگرەوەی هورمز دەدۆزنەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی داخستنی تەنگەی هورمز، دوو هێڵی بۆریی نەوتی سعودیە و ئیمارات بوونەتە جێگرەوە و گرنگییان لە ئاستی جیهاندا بەرزبووەتەوە.
 
یەکەمیان، هێڵی بۆریی رۆژهەڵات-رۆژئاوای سعودیە ناسراو بە "پێترۆلاین"ـە، کە نزیکەی 750 میل درێژە و نەوتی خاو لە کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی کەنداو لە ئەبقەیقەوە دەگوازێتەوە بۆ بەندەری یەنبوع لەسەر دەریای سوور. 
 
توانای گواستنەوەی ئەم بۆرییە دوای فراوانکردنی دەگاتە 7 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا. کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە رایگەیاندووە، چاوەڕێ دەکەن لە چەند رۆژی داهاتوودا بە تەواوی توانای خۆی کار بکات.
 
دووەمیان، بۆریی نەوتی خاوی ئەبوزەبییە لە ئیمارات کە بە ADCOP ناسراوە و نزیکەی 248 میل لە کێڵگە نەوتییەکانی حەبشانەوە بۆ فوجەیرە درێژ دەبێتەوە. 
 
ئەم بۆرییە دەتوانێت رۆژانە 1.5 ملیۆن بەرمیل نەوت بگوازێتەوە و دەتواندرێت تواناکەی تاوەکو 1.8 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبکرێتەوە.
 
هیچ کام لەو دوو هێڵە بە تەنگەی هورمزدا تێناپەڕن، کە خاڵێکی ستراتیژیی گواستنەوەی نەوتە و لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 28ـی شوباتەوە داخراوە. ئێران ئەو کەشتیانەی کردووەتە ئامانج، کە هەوڵی تێپەڕین بەو رێڕەوە ئاوییەدا دەدەن.
 
شرۆڤەکارانی وزە دەڵێن، هێڵی پێترۆلاین و هێڵی ADCOP دەتوانن بەشێک لەو نزیکەی 20 ملیۆن بەرمیل نەوتە قەرەبوو بکەنەوە کە رۆژانە بە تەنگەی هورمز تێدەپەڕین. لەگەڵ ئەوەشدا، مەترسیی زیانگەیاندن بە ژێرخانی وزە لەنێوەندی قەیرانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا کێشەیەکی بەردەوامە.
 
نەڤین داس، شرۆڤەکاری باڵای نەوت لە کۆمپانیای کپلەر دەڵێت، "سعودیە و ئیمارات پێشوەختە سوودوەرگرتن لەو بۆرییانە زیاد دەکەن کە بە هورمز تێناپەڕن. لە ئیمارات، بەپێی خەمڵاندنەکانی ئێمە، هێڵی ئادکۆپ کە توانای 1.5 ملیۆن بەرمیلی هەیە، بە رێژەی 71% بەکاردەهێندرێت، بەوەش دەتواندرێت 440 هەزار بەرمیل نەوتی دیکەی پێدا بگوێزرێتەوە. ئەگەر پێویست بکات، کۆمپانیای نەوتی ئەبوزەبی دەتوانێت بە شێوەیەکی کاتی گواستنەوە بۆ 1.8 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز بکاتەوە."
 
داس، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەری هێرشکردنە سەر ژێرخانی وزە لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا دەتوانێت ئەم توانایە سنووردار بکات.
 
بەپێی چەند سەرچاوەیەکی میدیایی، کۆمپانیای نەوتی ئەبوزەبی پاڵاوگە گەورەکەی رویس-ی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە یەکێک لە دامەزراوەکانی ناو کۆمەڵگەکەدا داخستووە. کۆمەڵگەی رویسی ئیمارات توانای پاڵاوتنی 922 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی لە رۆژێکدا هەیە.
 
پانکەج سریڤاستاڤا، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای ریستاد ئێنێرجی بۆ توێژینەوەی وزە، لە یاداشتێکدا نووسیویەتی، "لەگەڵ زیادبوونی گیرخواردنی نەوتی خاو لە کەنداو، رەنگە پاڵاوگەکان ناچار بن کارەکانیان بگونجێنن، بەرهەمهێنان کەم بکەنەوە و هەناردەی بەرهەمەکان رابگرن و تەنیا بۆ بازاڕە ناوخۆییەکان بەرهەم بهێنن."
 
ئەو شارەزایە دەڵێت، "هێڵی بۆریی نەوتی خاوی ئەبوزەبی رێگە بە هەناردەکردنی نەوتی خاو دەدات لە رێگەی فوجەیرەوە بەبێ تێپەڕین بە تەنگەی هورمز، بەڵام بەرهەمە پاڵاوتەکراوەکان وێستگەی رویس هێشتا بە رێژەیەکی زۆر پشت بەو رێڕەوی تانکەرانە دەبەستن کە بە هورمزدا تێدەپەڕن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی سەربازەکان

ناسنامەی ئەو 6 سەربازە ئەمریکییەی ئاشکرا کرا کە لە عێراق کوژران

پێنتاگۆن بە فەرمی ناسنامەی ئەو شەش سەربازەی وڵاتەکەی ئاشکرا کرد کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، لە ئەنجامی تێکشکان و کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازی لە رۆژئاوای عێراق گیانیان لەدەستدا.