رووداو دیجیتاڵ
سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئێران ژمارەیەک مووشەکی بەرەو وڵاتەکەیان هاوێشتووە و زەنگی ئاگادارکردنەوەشیان لە تەواوی وڵاتەکەیان لێداوە.
رۆژی یەکشەممە، 15ی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، "کەمێک پێش ئێستا، ئێران ژمارەیەک مووشەکی بەرەو ئیسرائیل هاوێشت". دەشڵێت، "سیستمی بەرگریی کارایە بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکە".
سوپاکە گوتیشی، "داوا لە خەڵکی دەکەین بچنە پەناگەکان و لەوێ بمێننەوە". ئاماژەی بەوەش کرد، "زەنگی ئاگادارکردنەوە لە تەواوی ئیسرائیل لێدرا".
رۆژی هەینی، ئیسرائیل هێرشیکردە سەر ئێران و دواتر ئەویش وەڵامی دایەوە. بە گوێرەی ئاماری فەرمی، لە ئێران بەهۆی هێرشەکانەوە 128 کەس کوژراون و لە ئیسرائیلیش 13 کەس.
ببینە چی روودەدات؛ لە پەخشی راستەوخۆی شاهۆ ئەمین ژمارەیەک مووشەکی بالیستیی ئێرانی دەگەنە ئاسمانی تەلئەڤیڤ pic.twitter.com/7Q3E0RSCwW
— Rudaw (@Rudawkurdish) June 15, 2025
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ