حووسییەکان دەڵێن بە مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل

15-06-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

حووسییەکانی یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، رۆژی یەکشەممە رایانگەیاند، لە کاتێکدا ئیسرائیل کەوتووەتە بەر هێرشی مووشەکیی ئێران، ئەوانیش چەندین مووشەکیان ئاراستەی ئەو وڵاتە کردووە.
 
حووسییەکان لە راگەیێندراوێکدا گوتیان، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان ئەنجامداوە کە "ئامانجە هەستیارەکانی دووژمنی ئیسرائیلی" لە نێوەڕاستی ئەو وڵاتە کردووەتە ئامانج.
 
ئەو گرووپە، کە ناوچەیەکی بەرفراوانی یەمەنی بەدەستەوەیە، بە سەنعای پایتەختیشەوە، رایگەیاند، ئیسرائیلی "لە 24 کاژێری رابردوودا" چەند جارێک بە "ژمارەیەک مووشەکی بالیستی" کردووەتە ئامانج.
 
حووسییەکان ئاماژە بەوەش دەکەن، هێرشەکانیان "هاوکات بوون لەگەڵ ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لەلایەن سوپای ئێرانەوە ئەنجامدراون."
 
هێزە یەمەنییەکە دوای دەستپێکردنی جەنگی غەززە لە تشرینی یەکەمی 2023، دەستی بە هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆسەر ئیسرائیل و ئامانجە پەیوەندیدارەکان بە ئیسرائیل کرد.
 
ئیسرائیل لە دوو مانگی رابردوودا چەندین هێرشی کردووەتە سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حووسییەکان لە یەمەن، لەنێویاندا بەندەرەکان و فڕۆکەخانەی سەنعا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاجییان لە مزگەوتی حەرام بە دەوری کەعبەدا تەواف دەکەن. وێنە: Reuters

حەج و عومرەی سعودیە وێنەگرتن لە مزگەوتی حەرام و پێغەمبەر قەدەخە دەکات

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە وەرزی حەجی ساڵی داهاتوودا وێنەگرتن و تۆمارکردنی ڤیدیۆ لە هەردوو مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) لە مەدینە و مزگەوتی حەرام لە مەککە قەدەخە دەکرێت.