رووداو دیجیتاڵ
خێزانی دیلە ئیسرائیلییەکانی ژێر دەستی حەماس ئێوارەی شەممە داوایان کرد رێککەوتنێکی خێرا بکرێت بۆئەوەی دەرمان و چارەسەری خێرا بگەیێندرێنە کەسوکارەکانیان، کە ماوەی حەوت رۆژە بە دیل گیراون بۆئەوەی بە زیندوویی بمێننەوە.
رۆنین تەزۆر، بەرپرسی کۆمەڵەی خێزانەکانی دیل و بێسەروشوێنبووان لە تەلئەڤیڤ گوتی، "پێشبینی دەکەین لەلایەن لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوورەوە وەڵاممان بدرێتەوە."
7ی تشرینی یەکەم، چەکدارانی فەلەستینی لە چەندین بەرەوە هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی ژێردەستی ئیسرائیل، دیواری سنووریی غەززەیان بڕی و چوونە نێو ئۆردوگا جوونشینەکان و بنکە سەربازییەکانی باشووری ئیسرائیلەوە.
لەو هێرشەدا زیاتر لە 1300 کەسی سڤیل و سەربازیی ئیسرائیلی کوژران و 120ی دیکەش بە دیل گیراون، ئەمەش وەکو بەرپرسانی ئیسرائیلی باسی دەکەن.
هاگای لێڤین، سەرۆکی کۆمەڵەی پزیشکانی ئیسرائیلی لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییە هاوبەشەکەیدا لەگەڵ تەزۆر لە تەلئەڤیڤ گوتی، نزیکەی 150 دیل بەدەست کێشەی تەندروستییەوە دەناڵێنن و پێویستیان بە "دەرمانە بۆ رزگاربوونیان لە مردن."
تەزۆر جەختی کردەوە کە ئەگەر دیلەکانی دەستی حەماس دەرمان و چارەسەریان پێ نەدرێت، ئەوا دەبێت ئیسرائیلیش دەستگیرکراوان و دیلەکانی حەماس لە بەندیخانەکانیدا لە چاودێریی پزیشکی بێبەش بکات. گوتیشی، "چەکداری بەندکراوی حەماس لە زیندانەکانی ئیسرائیلدا باشترین چاودێریی پزیشکی وەردەگرن، ئەگەر بژارەیەک نەبێت، ئەوا دەبێت یاسای یارییەکە لەگەڵ دووژمن بگۆڕین."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ