ئیسرائیل و ئێران داوای چۆڵکردنی تاران و تەلئەڤیڤ دەکەن

16-06-2025
سیروان عەباس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سوپای پاسدارانی ئێران داوا لە دانیشتووانی شاری تەلئەڤیڤ دەکات ماڵەکانیان چۆڵکەن و بچنە دەرەوەی شارەکە. لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیلیش هەمان داوا لە دانیشتووانی ناوچەی سێی تاران دەکات.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا هۆشداری دایە دانیشتووانی شاری تەلئەڤیڤ و پێی راگەیاندن، شارەکە چۆڵ بکەن.
 
سوپای پاسداران دەڵێت: ئێمە بە تەواوی ئامادەین بۆ جەنگێکی دوورودرێژ.
 
هاوکات، سوپای ئیسرائیل راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لە دانیشتووانی ناوچەی سێی شاری تارانی پایتەختی ئێران کرد، ناوچەکە چۆڵ بکەن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە