ئیسرائیل کوژرانی فەرماندەی هێزەکانی بەسیجی ئێرانی راگەیاند

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سوپای ئیسرائیل رۆژی سێشەممە رایگەیاند، غوڵامڕەزا سولەیمانی، فەرماندەی هێزەکانی بەسیجی ئێرانی لە هێرشێکدا کوشتووە. بەسیج هێزێکە رۆڵێکی سەرەکی لە پاراستنی ئارامیی نێو شارەکانی ئێران و رووبەڕووبوونەوەی خۆپێشاندەران هەیە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سوپای ئیسرائیل، غوڵامڕەزا سولەیمانی رۆژی دووشەممە لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی پێکراوە. تاوەکو ئێستا ئێران بە فەرمی کوژرانی ئەو فەرماندە باڵایەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
 
سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوەکەدا دەڵێت، هێزەکانی بەسیج بەشێکن لە دەزگا چەکدارییەکانی ئێران و لە کاتی خۆپێشاندانە ناوخۆییەکانی ئێران، بەتایبەتی بەم دواییەدا کە ناڕەزایەتییەکان چڕبوونەوە، هێزەکانی بەسیج لەژێر فەرمانی سولەیمانیدا ئۆپەراسیۆنە سەرەکییەکانی رووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەرانیان بەڕێوەبرد.
 
سوپای ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکات، بەسیج لە کاتی خۆپیشاندانەکانی سەرەتای ئەم ساڵدا ژمارەیەکی زۆر کەسی دەستگیرکرد و تووندوتیژی زۆری بەکارهێنا.
 
ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە، جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست هیچ نیشانەیەکی هێوربوونەوەی پێوە دیار نییە. رۆژی سێشەممە وڵاتانی کەنداو رووبەڕووی شەپۆلێکی نوێی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران بوونەوە. تاران ژێرخانی وزەی ناوچەکەی کردووەتە ئامانج و باس لەوە دەکات کە دەستبەرداری کۆنترۆڵکردنی تەنگەی هورمز نابێت.
 
سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە رایگەیاند، دەستی بە "شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرشەکان" بۆ سەر تارانی پایتەخت کردووە و هاوکات هێرشەکانی بۆ سەر چەکدارانی حیزبوڵڵا لە لوبنانیش چڕتر کردووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵاکانی سعودیە و میسر

سعودیە و میسر تاوتوێی هەوڵەکانی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە دەکەن

رۆژی دووشەممە فەیسەڵ فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە و بەدر عەبدولعاتی، هاوتا میسرییەکەی، تاوتوێی هەوڵەکانیان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە کرد