رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل کوژرانی عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانی راگەیاند.
دوای هەواڵی کوژرانی، لە تەلەگرامی عەلی لاریجانییەوە پەیامێک بڵاوکرایەوە کە گوایە بە دەستخەتی خۆی نووسراوە و باس لە کوژرانی ئەندامانی هێزی دەریایی ئێران دەکات، بەڵام دیار نییە کەی نووسراوە.
یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "تازە لە لایەن سوپاسالارەوە پێم راگەیێندرا کە شەوی رابردوو، لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و سولەیمانی، فەرماندەی بەسیج" کوژران.
هاوکات نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، فەرمانی بە سوپا کردووە بەرپرسانی باڵای ئێران بکاتە ئامانج.
دەستەی پەخشی ئیسرائیلیش دەڵێت، سوپا خەریکی لێکۆڵینەوەیە بزانێت چەند بەرپرسی باڵای بەسیج لە هێرشەکەی شەوی رابردوودا کوژراون.
کاتس گوتی، بەردەوام دەبن لە بەئامانجگرتنی بەرپرسانی ئێران و جارێکی دیکە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە دەکەنە ئامانج.
پێشتر سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "لە لێدانێکی ورددا لە تاران، هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل فەرماندەی یەکەی بەسیجی کوشت".
راگەیێندراوەکە دەشڵێت: "دوێنێ (دووشەممە)، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری، غوڵامڕەزا سولەیمانی کردە ئامانج و لەنێوی برد، کە ماوەی 6 ساڵی رابردوو وەک فەرماندەی یەکەی بەسیج کاری کرد."
بەپێی سوپای ئیسرائیل، هێزەکانی بەسیج رۆڵی سەرەکییان هەبووە لە رووبەڕوووبوونەوەی خۆپیشاندەرانی سەرەتای ئەم ساڵ.
میدیاکانی ئیسرائیل باسیان لەوە کرد کە لاریجانی، کەسایەتییە بەهێزەکەی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، ئامانجی سەرەکیی هێرشەکانی شەوی رابردوو بووە.
ئەیال زەمیر، سوپاسالاری ئیسرائیل پێشتر گوتبووی کە "شەوی رابردوو دەستکەوتی خۆپارێزیی زۆر گرنگ تۆمار کراون." هەروەها نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا خەریکی قسەکردنە بە تەلەفۆن و لەسەری نووسراوە، "سەرۆکوەزیران بنیامین نەتەنیاهوو فەرمانی لەنێوبردنی کەسایەتییە باڵاکانی ئێران دەدات."
لاریجانی لە نووسینەکەیدا دەڵێ، "شەهیدبوونی پاڵەوانانی هێزی دەریایی سوپای کۆماری ئیسلامی لە کەشتیی "دەنا"، بەشێکە لەو فیداکارییانەی گەلی ئازایئ ئێران کە لە نێو جەرگەی ئەم ململانێیەدا دژی ستەمکارانی نێودەوڵەتی نیشانیان داوە... یادی ئەوان بۆ هەمیشە لە دڵی گەلی ئێراندا دەمێنێتەوە و ئەم شەهیدبوونانەش بنەماکانی سوپا لە نێو پێکهاتەی هێزە چەکدارەکاندا بۆ ساڵانێکی درێژ بەهێزتر و پتەوتر دەکەن."
عەلی لاریجانی کێیە؟
عەلی ئەردەشێر لاریجانی، یەکێک لە دیارترین و کاریگەرترین کارەکتەرە سیاسییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چەند دەیەی رابردوودا. لاریجانی لە ئێران بە پیاوی "ئەرکە سەختەکان" و هاوسەنگیپارێزی نێوان رەوتەکان ناسراوە.
زانیاریی کەسی
-3ـی حوزەیرانی 1958 لە شاری نەجەفی عێراق لە خێزانێکی ئایینیی نێوداری مازیندەرانی لە دایکبووە کە لەو سەردەمەدا باوکی بۆ خوێندن لە نەجەف بووە. پاشان لە تەمەنی منداڵیدا گەڕاونەتەوە بۆ ئێران.
- خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە فەلسەفەی رۆژئاوا لە زانکۆی تاران. ئەم پاشخانە فەلسەفییە لە شێوازی قسەکردن و دیپلۆماسییەتەکەیدا رەنگی داوەتەوە.
- زاوای ئایەتوڵڵا مورتەزا موتەهەرییە کە یەکێکە لە تیۆریستە سەرەکییەکانی شۆڕشی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
وێستگە گرنگەکانی کارگێڕی و سیاسی
- بەڕێوەبەری دەستەی پەخشی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران (1994-2004(sad) بۆ 10 ساڵ ئەم دامەزراوە هەستیارەی بەڕێوەبرد و پێگەی میدیایی کۆماری ئیسلامیی بەهێز کرد.
- سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی (2005-2007(sad) لەم قۆناخەدا گەورەترین بەرپرسیارێتیی پێدرا کە ئەویش بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران بوو. بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ مەحموود ئەحمەدینەژاد (سەرۆککۆماری ئەو کاتە) دەستی لە کار کێشایەوە.
- سەرۆکی پەرلەمانی ئێران (2008-2020(sad) بۆ 12 ساڵ (سێ خول) سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بوو کە درێژترین ماوەی سەرۆکایەتییە لە مێژووی پەرلەمانی ئێران. لەم ماوەیەدا توانیی هاوسەنگی لەنێوان باڵە نەریتخوازەکان و میانڕۆکاندا رابگرێت.
پێگە و پۆستەکانی دیکەی
- راوێژکاری باڵای عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو.
- ئەندامی ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی گەل.
- بەم دواییە وەک "نێردەی تایبەتی رێبەر" بۆ گەیاندنی پەیامی هەستیار بۆ وڵاتانی ناوچەکە (وەک سووریا و لوبنان) کاری دەکرد، بەتایبەت لە کاتی گرژییەکانی ئێستای نێوان ئێران و ئیسرائیل.
پاشخانی سەربازی
- لاریجانی لە ساڵانی سەرەتای دوای شۆڕش و لە کاتی شەڕی ئێران و عێراقدا ئەندامێکی باڵای سوپای پاسداران بووە.
- پلەکەی گەیشتە (سەرتیپ) و وەک جێگری وەزیری بەرگرییش کاری کرد.
ناسنامەی سیاسی
لاریجانی بەوە ناسراوە کە:
- پیاوێکی زۆر زیرەک و زمانپاراو لە گفتوگۆ و دانوستاندن.
- باوەڕی بە دیپلۆماسییەت هەبوو، شانبەشانی هێزی سەربازی.
- لە ساڵی 2021 بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری دوورخرایەوە، بەڵام هێشتا وەک متمانەپێکراوێکی نزیک لە رێبەر مایەوە.
خولیا و کەسایەتی
- بە پیاوێکی "سارد و هێمن" ناسراوە لە کاتی قەیرانەکاندا.
- خولیایەکی زۆری بۆ خوێندنەوەی کتێبە فەلسەفییە قورسەکانی کانت و هیگڵ هەبووە.
- لە نێوخۆی ئێراندا بەوە ناودەبرێ کە "دیپلۆماتکارێکی زۆر لێزانە" و دەتوانێت لەگەڵ هەموو لایەک رێکبکەوێت (هەم ریفۆرمخوازان و هەم کۆنەپارێزەکان).

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ