هێڵی ئاسمانیی عێراق 'بە کاتی' گەشتەکانی بۆ دووبەی راگرتوون

17-04-2024
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیاى هێڵى ئاسمانیى عێراق گەشتەکانى بە "کاتى" بۆ فڕۆکەخانەى دووبەى راگرتووە. ئەوەش دوای دروستبوونی لافاو لە فڕۆکەخانەکە.
 
راگرتنى ئەو گەشتانە بەگوێرەى راگەیێندراوێکى کۆمپانیاکە، بەهۆى "خراپیی کەشوهەوا"وە بووە لە دووبەى. مەیسەم سافی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە رووداوی گوت: "راگرتنى گەشتەکان بۆ 17ـى نیسانە، بڕیارەکە فڕۆکەکانى هێڵى ئاسمانى عێراق دەگرێتەوە، نەک سەرجەم کۆمپانیاکانى دیکە".
 
بارانبارین لە شارى دووبەى وایکرد، لافاو لە شوێنى نیشتنەوەى فڕۆکەکانى فڕۆکەخانەى شارەکە دروست بێت، کۆمپانیاى فڕۆکەوانیی ئیمارات بڕیاریدا گەشتەکانى لە 17ـى نیسانەوە تاوەکو نیوە شەوى رۆژى دواتر رابگیرێت. 
 
شەش فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى لە عێراق هەن، لە پێنج-یانەوە کۆمپانیاى هێڵى ئاسمانى عێراق گەشت بۆ فڕۆکەخانەى دووبەى دەکات. مەیسەم سافى گوتى: "ئەو بڕیارى راگرتنە گەشتى کۆمپانیاکە لە فڕۆکەخانەى هەولێر و سلێمانى دەگرێتەوە".
 
بە تەنیا لە فڕۆکەخانەى بەغداوە هەفتانە 288 گەشت بۆ فڕۆکەخانەى دووبەى دەکرێن، بەشێکیان بۆ گواستنەوەى کاڵایە، کە بە کارگۆ ناسراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

نەتەنیاهوو: لە رەفەح کارەساتی مرۆیی رووینەداوە و رووشنادات

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت شەڕ دەکەن و یارمەتیی خەڵکی رەفەحیش دەدەن. دەشڵێت تاوەکو ئێستا نزیکەی نیو ملیۆن کەسیان لە ناوچەکانی شەڕی شاری رەفەح دوورخستووەتەوە و "هیچ کارەساتێکی مرۆیی رووینەداوە."