ئیتاڵیا بۆ ئیسرائیل: بۆردوومانکردنی غەززە بووەستێنە

17-05-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی ئیتاڵیا رۆژی شەممە داوای لە ئیسرائیل کرد هێرشە خوێناوییەکانی بۆ سەر بۆ کەرتی سەر غەززەی فەلەستین بووەستێنێت.
 
ئەنتۆنیۆ تایانی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە گوتی، "هێرشکردنە سەر ئەو کەرتە گەمارۆدراو و وێرانکراوە، ئیدی بەسە."
 
تایانی لە سەردانێکیدا بۆ سیسیلی، گوتی: "ئیدی بەرگەی بینینی ئازاری گەلی فەلەستین ناگرین. بەسە هێرشکردن. با بگەینە ئاگربەست و بارمتەکان ئازاد بکەین، بەڵام با رێگە بدەین گەلێک کە بووەتە قوربانیی حەماس، بە ئاشتی بژی."
 
تیانی لە گردبوونەوەیەکی سیاسیدا گوتی: "ئێوە وەڵامتان دایەوە، سەربەخۆیی و ئاسایشی خۆتان مسۆگەر بکەن، با بارمتەکان ئازاد بکەین بەڵام با ئاشتی بەدەستبهێنین."
 
رۆژی شەممە سوپای ئیسرائیل فراوانکردنی هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە راگەیاند. هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوونە هۆی کوژرانی 10 کەس. 
 
سەرەڕای ئەوەی رەخنە نێودەوڵەتییەکان روو لە زیادبوونن لە شێوازی بەڕێوەبردنی جەنگەکە، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل  رۆژی دووشەممە رایگەیاند، سوپا لە رۆژانی داهاتوودا "بە هەموو هێزییەوە" دەچێتە نێو کەرتی غەززە "بۆ تەواوکردنی ئۆپەراسیۆنەکە. تەواوکردنی ئۆپەراسیۆنەکە واتە بەزاندن و لەنێوبردنی حەماس".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێزەکانی ئیسرائیل لە مزگەوتی ئەقسا. وێنە: Reuters

لە رەمەزاندا پۆلیسی ئیسرائیل هێزەکانی لە دەوروبەری مزگەوتی ئەقسا بڵاودەکاتەوە

رۆژی دووشەممە پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاند، هێزێکی زۆر لە دەوروبەری مزگەوتی ئەقسا بڵاودەکەنەوە لە مانگی رەمەزاندا، کە ئەم هەفتەیە دەستپێدەکات. ئەمە لە کاتێکدایە بەرپرسانی فەلەستینی ئیسرائیل بەوە تۆمەتبار دەکەن، رێگری بۆ نوێژخوێنان لەو مزگەوتەدا دروستکردووە.