سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل: لە رێگەی هێزەوە ئاگربەست لە سووریا چەسپێندرا

17-07-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، لە سووریا ئاگربەست "لە رێگەی هێزەوە بەدیهات."
 
نەتەنیاهوو لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا گوتی: "هێزی ئاسمانی هێرشی کردە سەر گرووپە چەتە بکوژەکان و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان؛ هەروەها هێرشی کردە سەر وەزارەتی بەرگری لە دیمەشق. لە ئەنجامی ئەم کارە، ئاگربەستێک راگەیێندرا و هێزەکانی سووریا پاشەکشەیان کردەوە بۆ دیمەشق. ئەمە ئاگربەستێکە کە لە رێگەی هێزەوە بەدەستهێندرا."
 
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەڵێنی دا کە باشووری سووریا بە لەچەکداماڵراوی بهێڵێتەوە و پارێزگاری لە دروزەکان بکات، کە ژمارەیەکی بەرچاویان لە ئیسرائیلن و بە "برای براکانمان" ناوی بردن.
 
رۆژی چوارشەممە، سەرکردەکانی دروزەکان و بەرپرسانی حکومەتی سووریا بە نێوەندگیریی ئەمریکا، تورکیا و وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی گەیشتنە رێککەوتنی ئاگربەست.
 
بەپێی رێککەوتنەکە، گرووپ و پیاوانی ئایینیی دروز بۆ پاراستنی ئاسایشی نێوخۆی سوەیدا راسپێردراون، وەک ئەحمەد شەرع، سەرۆکی راگوزەری سووریا بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە لە گوتارێکدا رایگەیاند.
 
لە چەند رۆژی رابردوودا، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر تانک و زرێپۆشەکانی هێزەکانی دیمەشق لە باشووری سووریا و وەزارەتی بەرگری لە دیمەشق.
 
رۆژی پێنجشەممە، دوای چەند رۆژێک لە پێکدادان لەگەڵ چەکدارانی دروز، هێزەکانی سووریا لە پارێزگەی سوەیدای باشوور کشانەوە.
 
لە کاتێکدا وادەردەکەوت ئاگربەستەکەی نێوان گرووپە چەکدارەکانی دروز و هێزەکانی حکومەت تاڕادەیەکی زۆر جێگیرە، میدیاکانی حکومەت بڵاویانکردەوە، چەکدارە دروزەکان هێرشی تۆڵەسەندنەوەیان کردووەتە سەر کۆمەڵگە سوننە دەشتەکییەکان کە بووەتە هۆی شەپۆلێکی ئاوارەبوون.
 
بە گوێرەی سەرۆکی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بۆ رووداو، لە پێکدادانەکان و هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا لانیکەم 516 کەس کوژراون.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاجییان لە مزگەوتی حەرام بە دەوری کەعبەدا تەواف دەکەن. وێنە: Reuters

حەج و عومرەی سعودیە وێنەگرتن لە مزگەوتی حەرام و پێغەمبەر قەدەخە دەکات

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە وەرزی حەجی ساڵی داهاتوودا وێنەگرتن و تۆمارکردنی ڤیدیۆ لە هەردوو مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) لە مەدینە و مزگەوتی حەرام لە مەککە قەدەخە دەکرێت.