رووداو دیجیتاڵ
رۆژی پێنجشەممە، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئیسرائیل زیاتر لە 100 هێرشی کردووەتە سەر باشووری سووریا، ئەمەش لە چوارچێوەی دەستوەردانیدا بووە لە پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی حکومەتی سووریا و گرووپە چەکدارە دروزەکان.
ئەفی دیفرین، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل هەروەها هێرشەکانی سەر وەزارەتی بەرگریی سووریا و کۆشکی سەرۆکایەتی لە دیمەشق پشتڕاستکردنەوە.
دیفرین گوتی، ئیسرائیل هەوڵدەدات رووبەڕووی "گرووپە دوژمنکارەکان" ببێتەوە لە سنوورە هاوبەشەکەیاندا و پشتگیری لە دروزەکان بکات.
رۆژی پێنجشەممە، هێزەکانی سووریا تا رادەیەکی زۆر لە پارێزگای سوەیدا کشانەوە، دوای ئەوەی راگەیاندنی ئاگربەستێک کۆتایی بە پێکدادانە چەند رۆژییەکان هێنا.
گرژییەکانی سووریا بەهۆی رفاندن و هێرشی نێوان هۆزە سوننە دەشتەکییەکان و باڵە چەکدارەکانی دروز لە سوەیدا دەستیپێکرد.
هێزەکانی حکومەت کە بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی دەستوەردانیان کرد، لەگەڵ گرووپە چەکدارە دروزەکاندا تووشی پێکدادان بوون، بەڵام لە هەندێک دۆخکدا هێرشیان کردووەتە سەر خەڵکی سڤیل.
هەروەها پرسیار لە دیفرین کرا لەبارەی تۆپبارانکردنی تاکە کەنیسەی کاسۆلیکی لە کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، کە بووە هۆی کوژرانی سێ کەس و برینداربوونی 10ی دیکە.
گوتەبێژەکە گوتی، رووداوەکە "بە وردی لێکۆڵینەوەی لێ دەکرێت".
تۆپبارانکردنی کەنیسەی کاسۆلیکیی "خێزانی پیرۆز" لە غەززە زیانی بە حەوشەی کەنیسەکەش گەیاندووە، کە سەتان فەلەستینی بۆ خۆپاراستن لە جەنگی 21 مانگەی نێوان ئیسرائیل و حەماس، پەنایان بۆ بردبوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ