مەسرور بارزانی لە ئیمارات لەگەڵ محەممەد بن زاید کۆبووەوە

17-08-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17ـی ئابی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان له‌ شاری ئەبوزەبی، لەگەڵ شێخ محه‌ممه‌د بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە.
 
‌لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان دەوڵەتی ئیمارات و هەرێمی کوردستان کرا. 
 
هاوکات، جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە.
 
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کران.
 
مەسرور بارزانی لە تۆڕی ئێکس (تویتەری پێشوو) نووسی: "جەختمان له‌ پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان دەوڵەتی ئیمارات و هەرێمی کوردستان و پتەوکردنی هەماهەنگیی لە هەموو بوارەکاندا كرده‌وه‌. بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و چه‌ند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەشمان تاوتوێ کرد."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە