تەندروستیی غەززە: لەدوای ئاگربەستەوە 266 کەس کوژراون

17-11-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە، لە دوای جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە 10ی تشرینی یەکەمەوە، 266 کەس کوژراون.
 
تەنیا لە رۆژی چوارشەممە تا یەکشەممەی رابردوو، تەرمی 17 کەس گەیێندراونەتە نەخۆشخانەکانی غەززە، کە دووانیان تازە کوژرابوون و تەرمی 15ـی دیکەیان لەژێر داروپەردوو دەرهێندرابوو.
 
بە گوێرەی وەزارەتەکە، تەرمی چەندین کوژراوی دیکە بەهۆی سەختیی هەلومەرجی رزگارکردنەوە، هێشتا لەژێر داروپەردوو یان لە شەقامەکان ماون.
 
هەر بە گوێرەی ئەو ئامارانە، لە دوای دەستپێکردنی ئاگربەستەوە 635 کەس بریندار بوون.
 
کۆی گشتیی ژمارەی کوژراوان لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023ـەوە گەیشتووەتە 69 هەزار و 483 کوژراو و 170 هەزار و 706 برینداری دیکەش بریندار بوون، ئەمە بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی کەرتەکە کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە متمانەپێکراو دەیانبینێت. 
 
وەزارەتەکە ئەوەشی پشتڕاستکردووەتەوە کە لەنێوان 7 بۆ 14ی تشرینی دووەم، ئیسرائیل رووفاتی 15 فەلەستینیی رادەستی کەرتی غەززە کردووەتەوە، بەمەش کۆی گشتیی روفاتی ئەو فەلەستینیانەی گەڕێندراونەتەوە بۆ 330 روفات بەرزبووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاجییان لە مزگەوتی حەرام بە دەوری کەعبەدا تەواف دەکەن. وێنە: Reuters

حەج و عومرەی سعودیە وێنەگرتن لە مزگەوتی حەرام و پێغەمبەر قەدەخە دەکات

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە وەرزی حەجی ساڵی داهاتوودا وێنەگرتن و تۆمارکردنی ڤیدیۆ لە هەردوو مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) لە مەدینە و مزگەوتی حەرام لە مەککە قەدەخە دەکرێت.