ئەڵمانیا قەدەخە لەسەر هەناردەی چەک بۆ ئیسرائیل هەڵدەگرێت

17-11-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی ئەڵمانیا ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، ئەو قەدەخەیە لادەبات کە لە مانگی ئابدا خستبوویە سەر هەناردەی چەک بۆ ئیسرائیل، کە ئەگەری بەکارهێنانیان لە کەرتی غەززەدا هەبوو.
 
سباستیان هیلە، گوتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، "کۆتوبەندەکانی سەر هەناردەی چەک بۆ ئیسرائیل هەڵدەگیرێن" و گوتیشی کە بڕیارەکە "لە 24ی تشرینی دووەمدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە."
 
فرێدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا لە بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، بڕیاری قەدەخەکەی دەرکردبوو.
 
هیلە رۆژی دووشەممە گوتی، "هەمیشە رایگەیاندووە کە لە ژێر رۆشنایی پێشهاتە مەیدانییەکان، پێداچوونەوە بەم رێکارەدا دەکەین."
 
هەروەها گوتیشی، "لە 10ی تشرینی یەکەمەوە، ئاگربەست لە غەززە هەیە و دۆخەکەش بە شێوەیەکی بنەڕەتی جێگیر بووە. ئەمە بنەمای بڕیاری" هەڵگرتنی کۆتوبەندەکان پێکدەهێنێت.
 
هیلە گوتیشی، "چاوەڕوانین هەموو لایەک پابەندی ئەو رێککەوتنانە بن کە کراون، لەنێویاندا پاراستنی ئاگربەست و دابینکردنی هاوکاریی مرۆییی بەرفراوان."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاجییان لە مزگەوتی حەرام بە دەوری کەعبەدا تەواف دەکەن. وێنە: Reuters

حەج و عومرەی سعودیە وێنەگرتن لە مزگەوتی حەرام و پێغەمبەر قەدەخە دەکات

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە وەرزی حەجی ساڵی داهاتوودا وێنەگرتن و تۆمارکردنی ڤیدیۆ لە هەردوو مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) لە مەدینە و مزگەوتی حەرام لە مەککە قەدەخە دەکرێت.