سوپای ئیسرائیل: لە لوبنان دەمێنینەوە

18-02-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لەدوای تەواوبوونی ئاگربەستی لوبنان لە رۆژی سێشەممە، هێزەکانیان لە "پێنج خاڵی ستراتیژی"ـی وڵاتەکە دەمێننەوە. لوبنانیش ناڕازییە.
 
رۆژی دووشەممە، 17-02-2025، ناداڤ سۆشانی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: "بە پشتبەستن بە دۆخی هەنووکەیی، ژمارەیەکی کەمی هێزەکانمان بۆ ماوەیەکی کاتی لە پێنج خاڵی ستراتیژیی سنووری لوبنان دەمێننەوە."
 
لەبارەی هۆکاری ئەو بڕیارە، سۆشانی گوتی: "بۆ ئەوەیە لە بەرگریکردن لە هاووڵاتییەکانمان بەردەوام بین و دڵنیابینەوە هیچ هەڕەشەیەکی راستەوخۆ نییە."
 
ئەو گوتەبێژەی سوپای ئیسرائیل دڵنیایی دا، "ئەمە رێوشوێنێکی کاتییە و تاوەکو هێزە چەکدارەکانی لوبنان دەتوانن رێککەوتنەکە بە تەواوی جێبەجێ دەکەن."
 
بەرپرسانی حکومەتی لوبنان داوایان لە ئیسرائیل کردووە بەتەواوی لە سنووری باشوور بکشێتەوە.
 
ئاگربەستی نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل لە 27ـی 11ـی پارەوە دەستیپێکرد، ئەمەش دوای دوو مانگ لە هێرشی چڕی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و بەتایبەت حیزبوڵڵای لوبنانی.
 
بەگوێرەی رێککەوتنەکە، کە ئەمریکا و فەرەنسا نێوەندگیرییان کرد، پێویستە سوپای لوبنان بچێتە باشووری وڵاتەکە و لەگەڵ هێزە ئاشتیپارێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەوێبن؛ سوپای ئیسرائیلیش لە باشووری وڵاتەکە دەکشێتەوە.  ئاگربەستەکە بۆ ماوەی 60 رۆژ بوو، بەڵام تاوەکو 18-02-2025 درێژکرایەوە؛ ئەمەش واتا سبەی سێشەممە کۆتایی دێت.
 
لەلایەکی دیکە، حیزبوڵڵا بەگوێرەی ئاگربەستەکە دەبوو 30 کیلۆمەتر بچێتە ئەودیو رووباری لیتانی و باشوور چۆڵبکات، هەروەها هیچ ژێرخانێکی چەکداری لەوێ نەهێڵێت.
 
لیژنەیەک کە لە ئەندامانی ئەمریکا، فەرەنسا، لوبنان، ئیسرائیل و نەتەوە یەکگرتووەکان پێکهاتووە ئەرکی ئەوەیان پێسپێردراوە ئاگربەستەکە بە تەواوی جێبەجێ دەکرێت و هیچ پێشێلکارییەک روونادات، ئەگەر رووشبدات، پێویستە دەستنیشان بکرێت و چارەسەر بکرێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بۆردومانێکی فرۆکەخانەی دوبەی لە ئیمارات. وێنە: AFP

ئیمارات رێکاری تووند دژی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکانی بۆردوومان دەگیرێتە بەر

شاری دوبەی بە هەموو شێوەیەک هەوڵدەدات وێنەی خۆی وەک "پەناگەیەکی ئارام" بپارێزێت، سەرەڕای ئەوەی ئێران لەم جەنگەدا زیاتر لە 1,800 مووشەک و درۆنی ئاراستەی خاکی ئیمارات کردووە. دەسەڵاتداران لە رێگەی کەسایەتییەکانی سۆشیەڵ میدیا و یاسا تووندەکانەوە، شەڕی بەرپەرچدانەوەی ئەو لێکەوتانە دەکەن، کە جەنگەکە لەسەر ناوبانگی وڵاتەکە دروستی کردووە.