رووداو دیجیتاڵ
ژمارەیەک ئامێری بێتەل (وۆکی تۆکی) لە لوبنان تەقینەوە و بەوهۆیەوە 20 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 450 کەس بریندار بوون.
رۆژی چوارشەممە، 18ـی ئەیلوولی 2024، ئاژانسی هەواڵیی فەرمی لوبنان رایگەیاند، ژمارەیەک ئامێری وۆکی تۆکی لە تەواوی لوبنان تەقیونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بە زیانەکانی تەقینەوەی ئامێرەکانی بێتەل کرد و گوتی، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 450 کەس بریندار بوون و 20 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
تەقینەوەکە لە کاتێکدابووە، رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی چوار لە قوربانییەکانی تەقینەوەکەی دوێنێ بەڕێوەدەچوو.
دوای نیوەڕۆی دوێنێ سەتان ئامێری پەیوەندی ناسراو بە پەیجەر کە لەلایەن ئەندام و چەکدارانی حیزبوڵڵا و بەشێکی خەڵکی لوبنان بەکاردەهێندرێن، لە لوبنان تەقینەوە و بەو هۆیەوە دوو هەزار و 800 کەس برینداربوون و 12 کەسیش گیانیان لەدەستدا.
هەرچەندە حیزبوڵڵا ئیسرائیلی بە رووداوەکە تۆمەتبار کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئیسرائیل هیچ لێدوانێکی لەبارەی رووداوەکە نەداوە.
ببینە چۆن ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لە لوبنان لەنێو پرسەیەکدا دەتەقنەوە و هەمووان رادەکەن و دەشڵەژێن#LebanonExplosion #لبنان pic.twitter.com/AZPjUix9g8
— Rudaw (@Rudawkurdish) September 18, 2024
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ