ویتکۆف: بەهۆی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر حەماس لە قەتەر، هەستم کرد خیانەتمان لێکراوە

18-10-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەڵێت، کاتێک مانگی رابردوو ئیسرائیل هێرشی کردە سەر دانوستاندنکارانی حەماس لە قەتەر، هەستی بەوە کردووە لە لایەن ئیسرائیلەوە ناپاکیی لە بەرامبەر کراوە. 
 
ستیڤ ریتکۆف لەگەڵ جارید کوشنەری زاوای ترەمپ، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی CBS بەشدار بوو و باسی لە هێرشەکە کرد. 
 
 هێرشەکە 9ی ئەیلوول کرایە سەر ئەو شوێنەی کە بەرپرسانی حەماسی تێدا کۆببوونەوە لە دەوحە. ویتکۆف دەڵێت، رۆژێک دواتر، بە هێرشەکەی زانیوە.  
 
قەتەر هاوپەیمانێکی سەرەکیی ئەمریکایە و وەک نێوەندگیر لە هەوڵەکاندا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە کاری دەکرد.
 
ویتکۆف لە بەشێکی چاوپێکەوتنەکەدا کە رۆژی هەینی بڵاوکرایەوە، بە بەرنامەی “60 Minutes”ـی کەناڵی CBSـی گوت: "پێموایە هەم من و هەم جارید، هەستمان بەوە کرد کەمێک ناپاکیمان لە بەرامبەر کراوە." بڕیارە رۆژی یەکشەممە تەواوی هەڤپەیڤینەکە پەخشبکرێت.
 
ئەو کاتە هێرشەکە بووە هۆی پەکخستنی پرۆسەی دانوستاندنی ناڕاستەوخۆ، کە ئامانج لێی کۆتاییهێنان بوو بە جەنگی غەززە.
 
ویتکۆف گوتیشی: "کاریگەرییەکەی تەشەنەی سەند، چونکە قەتەرییەکان بۆ دانوستاندنەکە گرنگ بوون، هەروەک میسری و تورکەکانیش. ئێمە متمانەی قەتەرییەکانمان لەدەستدا، بۆیە حەماس خۆی شاردەوە و زۆر زەحمەت بوو بگەینە لایان."
 
ئەو کاتە ترەمپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیبووی، بڕیاری ئەنجامدانی هێرشەکەی دەوحە لەلایەن بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلەوە دراوە.
لە کۆتاییدا ئیسرائیل و حەماس پلانێکی ئاشتییان قبووڵ کرد، کە لەلایەن ترەمپەوە پێشکێشکرابوو بۆ ئازادکردنی بارمتە و زیندانییەکان و راگرتنی شەڕ.
 
لەژێر گوشاری ترەمپدا لە کاتی سەردانێکیدا بۆ کۆشکی سپی لەم مانگەدا، نەتەنیاهوو پەیوەندیی بە سەرۆکوەزیرانی قەتەرەوە کردو داوای لێبووردنی لێ کرد.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاجییان لە مزگەوتی حەرام بە دەوری کەعبەدا تەواف دەکەن. وێنە: Reuters

حەج و عومرەی سعودیە وێنەگرتن لە مزگەوتی حەرام و پێغەمبەر قەدەخە دەکات

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە وەرزی حەجی ساڵی داهاتوودا وێنەگرتن و تۆمارکردنی ڤیدیۆ لە هەردوو مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) لە مەدینە و مزگەوتی حەرام لە مەککە قەدەخە دەکرێت.