رووداو دیجیتاڵ
بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و زیادکردنی توانای کارکردنی هاوبەش، تورکیا و میسر مانۆڕێکی سەربازی بەناوی (دەریای دۆستایەتیی تورکیا - میسر) لە رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست دەکەن.
ئەمڕۆ هەینی 19ی ئەیلوولی 2025 وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاویکردەوە، بۆ یەکەمجار دوای 13 ساڵ، تورکیا و میسر لە رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەش دەکەن.
بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتەکە، مانۆڕە سەربازییەکە لە رۆژانی 22 - 26ی ئەیلوول دەبێت.
فەرماندەیی هێزە دەریاییەکانی تورکیا بە دوو کەشتیگەلی TCG Oruçreis و TCG Gediz، دوو کەشتیی جەنگیی هێرشبردنی TCG İmbat و TCG Bora و ژێردەریایی TCG Gür بەشدار دەبێت؛ فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکانیش بە دوو فڕۆکەی F-16 بەشداردەبێت.
هێزە دەریاییەکانی میسریش بە چەندین یەکەی جیاواز بەشداری لە مانۆڕەکەدا دەکەن.
بڕیارە رۆژی 25ی ئەیلوول، کە وەک "رۆژی چاودێرانی تایبەت" دیاریکراوە، ئەرجومەنت تاتڵئۆغڵو، فەرماندەی هێزە دەریاییەکانی تورکیا و هاوتا میسرییەکەی ئامادە بن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ