رووداو دیجیتاڵ
دوو بەرپرسی ئەمریکی بە تۆڕی هەواڵیی ABCیان راگەیاند، سێ کەشتیی جەنگیی هێزی دەریایی ئەمریکا کە 2,200 سەربازی مارێنز و 2,000 دەریاوانیان هەڵگرتووە، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا سان دیێگۆی کالیفۆرنیایان جێهێشتووە؛ هەرچەندە پێشتر بۆ ئەرکێک لە ناوچەیەکی دیکە دیاریکرابوون، بەڵام ئەگەری زۆرە ئاراستەکەیان بەرەو رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بگۆڕدرێت.
ئەم هێزە کە یەکەی 11ی مارینزە لەسەر کەشتییەکانی یو ئێس ئێس بۆکسەر، یو ئێس ئێس کۆمستۆک، یو ئێس ئێس پۆرتلاندنن و ئەگەر فەرمانی کۆتاییان پێبگات بۆ چوونە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و پەیوەندیکردن بە یەکەی 31ی مارێنز، ئەوا کۆی ژمارەی ئەو هێزە زیادانەی ئەمریکا بۆ ناوچەکەی ناردوون، دەگاتە نزیکەی 9,000 سەرباز.
یەکەی 31ی مارێنز کە هەفتەی رابردوو فەرمانی جووڵەی لە پێنتاگۆنەوە وەرگرت، ئێستا لە ئاسیاوە بەرەو ناوچەکە لە رێگەیە و پێشبینی دەکرێ هەفتەی داهاتوو بگات. ئەم یەکانە جگە لە هێزی زەوینی، یەکەی لۆجستی و ئاسمانیی وەک فڕۆکەی جەنگی، فڕۆکەی جۆری ئۆسپری و هێلیکۆپتەری هێرشبەر لەخۆدەگرن.
ناردنی ئەم هێزە زۆرانە بۆ ناوچەکە، گومان و پێشبینیی زۆری دروستکردوو، لەوانەش ئەگەری ئەوەی ئەمریکا پلانی هەبێت ئەم هێزانە بۆ کۆنترۆڵکردنی دوورگەی خارک لە کەنداو بەکاربهێنێت، کە شاخوێنی هەناردەکردنی نەوتی ئێرانە یان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە کەناراوەکانی ئێران لە دەوروبەری تەنگەی هورمز.
تاوەکو ئێستا فەرماندەیی فەوجی سێیەمی هێزی دەریایی ئەمریکا لە لێدوانە فەرمییەکانیدا دەڵێ، یەکەی 11ی مارێنز خەریکی "مەشق و چالاکیی رۆتینی"یە بۆ پاراستنی ئامادەیی جەنگیی هێزەکانیان لە ناوچەی هیندۆ-پاسفیک.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ