رووداو دیجیتاڵ
فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و کۆبوونەوەی بەپەلەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی، گەیشتە شاری ئیستەنبووڵی تورکیا.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکاندا پەرەسەندنی ململانێکان و کاریگەری لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جەنگی ئیسرائیل و ئێران تاوتوێ بکرێت.
بەگوێرەی نووسینگەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، "لە کۆبوونەوەکاندا فوئاد حوسێن، جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق دەکاتەوە، لە سەقامگیربوونی ناوچەکە و رێزگرتن لە سەروەری دەوڵەتان و پەنابردن بۆ رێگەی دیپلۆماسی لە جیاتی توندوتیژی و رووبەڕووبوونەوە."
جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە بەرەبەیانیی 13ـی حوزەیرانەوە دەستیپێکردووە و 8 رۆژە بەردەوام هێرش دەکەنە سەر یەکدی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ