رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە قاهیرە و بڕیارە لەگەڵ سەرۆککۆماری میسر کۆبێتەوە.
ئێوارەی 20-12-2025، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە قاهیرە و لە لایەن ئەحمەد فوئاد هنو، وەزیری رۆشنبیری و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی میسری پێشوازی لێکرا.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی حکومەت، مەسرور بارزانی لە سەردانەکەیدا لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر و بەرپرسانی باڵای دیکە، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میسر و دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە دەکات.
دەقی راگەیێندراوی حکومەت:

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، 12/20، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە قاهیرەی پایتەختی میسر و لەلایەن ئەحمەد فوئاد هنو، وەزیری رۆشنبیری و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی میسری پێشوازی لێکرا.
سەرۆکی حکومەت لە سەردانەکەیدا، لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسر عەبدولفەتتاح ئەلسیسی و بەرپرسانی باڵای دیکە، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میسر و دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە دەکات.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ