میدیای لوبنان: لە هێرشێکی ئیسرائیلدا کەسێک کوژرا و دووی دیکە بریندار بوون

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

میدیای فەرمیی لوبنان رایدەگەیێنێت، بەرەبەیانی رۆژی شەممە بەهۆی هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵێک لە شارۆچکەیەکی باشووری وڵاتەکە، کەسێک کوژرا و 2 کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
هاوکات سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئەوان هێرش دەکەنە سەر پێگەکانی حیزبوڵڵا لە بەیرووت. 
 
رۆژی شەممە، 21ی ئاداری 2026، ئاژانسی هەواڵی نیشتمانیی لوبنان (NNA) بڵاویکردەوە: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشێکی قورسیان کردە سەر ماڵێک لە شارۆچکەی غەندوریە."
 
ئاژانسە فەرمییەکەی لوبنان ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەهۆی هێرشەکەوە "کەسێک شەهید بووە و 2 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە توانراوە لەژێر داروپەردووی ماڵەکەدا دەربهێندرێن."
 
ئەم رووداوە لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر پێگەکانی حیزبوڵڵا و ناوچەکانی باشووری لوبنان لە چوارچێوەی ئەو جەنگە فراوانەی کە ناوچەکەی گرتووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک سەربازی مارێنزی ئەمریکا لەکاتی مەشق و راهێنان. وێنە: EPA

ئەمریکا هەزاران سەربازی مارێنز و سێ کەشتیی جەنگی رەوانەی ناوچەکە دەکات

دوو بەرپرسی ئەمریکی بە تۆڕی هەواڵیی ABCیان راگەیاند، سێ کەشتیی جەنگیی هێزی دەریایی ئەمریکا کە 2,200 سەربازی مارێنز و 2,000 دەریاوانیان هەڵگرتووە، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا سان دیێگۆی کالیفۆرنیایان جێهێشتووە؛ هەرچەندە پێشتر بۆ ئەرکێک لە ناوچەیەکی دیکە دیاریکرابوون، بەڵام ئەگەری زۆرە ئاراستەکەیان بەرەو رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بگۆڕدرێت