رووداو دیجیتاڵ
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لەو کاتەوەی جەنگ دەستی پێکردووە 99%ی ئەو درۆنانەیان خستوونەتە خوارەوە کە لەلایەن ئێرانەوە ئاراستەی وڵاتەکەیان کراون.
بەرگریی ئیسرائیل ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی زیاتر لە 470 درۆنی هێرشبەری یەک ئاراستەی خستووەتە خوارەوە، کە نزیکەی 40یان شەوی رابردوو ئاراستە کرابوون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بەر ئامانجێک لە شارۆچکەی بێت شان لە باکووری ئیسرائیل کەوت، یەکێکی دیکەش لە باشووری ئیسرائیل کەوتەخوارەوە.
جەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەرەبەیانی 13ی مانگ بە هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران دەستیپێکرد، بەشێکی سەرەکیی جەنگەکەش لە رێگەی درۆنەوە دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ