رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆککۆماری میسر کۆبووەوە. حکومەت دەڵێت، جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و قاهیرە کرایەوە.
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە، 21-12-2025، لە کۆشکی کۆماری لە قاهیرە کرا. دوێنێ مەسرور بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتبووە میسر.
مەسرور بارزانی و عەبدولفەتاح سیسی، باسیان لە "گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میسر لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا" کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، "سەرۆکی میسر خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیشان دا و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە".

دەقی راگەیێندراوەکە:
ئەمڕۆ یەکشەممە 12/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی کۆماری لە قاهیرە، لەگەڵ سەرۆککۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی کۆبووەوە.
سەرۆکی میسر خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیشان دا و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکومەت ستایشی رۆڵی میسر و سەرۆک سیسی لەپێناو چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە کرد.
لە کۆبوونەوەدا جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میسر لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا کرايهوه.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر برەودان بە هاوئاهەنگی و هاریکاری بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ