رووداو دیجیتاڵ
باڵیۆزخانەی عێراق لە لوبنان دەڵێت، لە کۆی ئەو 21 کۆچبەرەی لە لوبنان دەستگیر کرابوون، تەنیا 5 کەسیان لەو وڵاتە ماون و ئەوانیش ئەمڕۆ لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداوە دەنێردرێنەوە.
رۆژی چوارشەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2025 باڵیۆزخانەی عێراق لە لوبنان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە کۆی ئەو 21 کۆچبەرەی لە لوبنان دەستگیرکرابوون، تەنیا 5 کەسیان ماون و ئەوانیش ئەمڕۆ کاژێر 17:00 لە فڕۆکەخانەی بەیرووتەوە دەنێردرێنەوە بۆ عێراق، ئەوەش لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداوە."
17ی مانگی رابردوو، باڵیۆزخانەی عێراق لە لوبنان هەواڵی دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک هاونیشتمانیی خەڵکی هەرێمی کوردستانی بە رووداو راگەیاند. ئەو گەنجانە بە مەبەستی گەیشتن بە ئەورووپا روویان لە لوبنان کردبوو.
باڵیۆزخانەی عێراق لە لوبنان هۆشداریی دەداتە گەنجان و داوای لێکردوون کە "بە قاچاخچییەکانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵنەخەڵەتێن و پارە و چارەنووسی خۆیان نەخەنە دەستیانەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ