بەرگریی شارستانیی غەززە: 21 کەس لە بۆردوومانی ئیسرائیلدا کوژران

22-11-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەرگریی شارستانیی غەززە رایگەیاند، رۆژی شەممە لە چەند هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتەکە، 21 کەس کوژران و دەیانی دیکەش برینداربوون. 
 
ئیسرائیل و حەماس هەردوولا یەکدی بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکەن، ئاگربەستەکە لە 10ـی تشرینی یەکەمەوە چووەتە واری جێبەجێکردنەوە.
 
سوپای ئیسرائیل دەڵێت: "تیرۆریستێکی چەکدار" هێڵی زەردی لەنێو کەرتی غەززە بەزاندووە، هێزەکانی ئیسرائیل بۆ پشت ئەو هێڵە کشاونەتەوە و تەقەی لە سەربازەکان کردووە. سوپا ئەمەی بە "پێشێلکاریی ئاشکرای رێککەوتنی ئاگربەست" ناوبردووە.
 
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کردووە، لە وەڵامی ئەو رووداوەدا لە باشووری غەززە، کە لەسەر رێگەی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بووە، دەستیان بە "لێدانی ئامانجە تیرۆریستییەکان لە کەرتی غەززە کردووە".
 
مەحموود بەسەڵ، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی غەززە بە فرانس پرێسی راگەیاندووە: "ئەم ئێوارەیە لە پێنج هێرشی ئاسمانیی جیاوازی ئیسرائیلدا 21 شەهیدمان هەیە، کە ئەمەش پێشێلکارییەکی روونی ئاگربەستە لە غەززە."
 
یەکەم هێرش ئۆتۆمبێلێکی لە گەڕەکی ریمال لە رۆژئاوای شاری غەززە کردە ئامانج. 
 
نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، حەماسی بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار کرد و رایگەیاند، لە هێرشە ئاسمانییەکاندا "پێنج سەرکردەی باڵای حەماس"یان کوشتووە. 
 
ئیسرائیل و حەماس مانگی رابردوو دوای زیاتر لە دوو ساڵ جەنگ، لەسەر ئاگربەستێک بە نێوەندگیریی ئەمریکا رێککەوتن.
 
رۆژی چوارشەممە یەکێک بوو لە خوێناویترین رۆژەکان لە دوای راگەیاندنی ئاگربەستەکەوە، کە تێیدا 27 کەس کوژران.
 
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی غەززە، لەو کاتەوەی ئاگربەستەکە جێبەجێ کراوە، 312 فەلەستینی بە دەستی سوپای ئیسرائیل کوژراون.
 
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی غەززە کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە دروستی دەزانێت، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، لە سەرەتای جەنگەوە، لانیکەم 69 هەزار و 733 کەس کوژراون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاجییان لە مزگەوتی حەرام بە دەوری کەعبەدا تەواف دەکەن. وێنە: Reuters

حەج و عومرەی سعودیە وێنەگرتن لە مزگەوتی حەرام و پێغەمبەر قەدەخە دەکات

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە وەرزی حەجی ساڵی داهاتوودا وێنەگرتن و تۆمارکردنی ڤیدیۆ لە هەردوو مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) لە مەدینە و مزگەوتی حەرام لە مەککە قەدەخە دەکرێت.