رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
هێڵی قەتەری داوا لە گەشتیارانی دەکات، پێشوەختە لە رێگەی ماڵپەڕی فەرمی یان ئەپلیکەیشنی هێڵەکەوە لە کاتی فڕینیان دڵنیا ببنەوە.
رووداو دیجیتاڵ
دوای داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی، هێڵی ئاسمانیی قەتەر دەستپێکردنەوەی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی راگەیاند و داواش لە گەشتیاران دەکات، پێش چوون بۆ فڕۆکەخانە، کاتی گەشتەکانیان بزانن.
هێڵی ئاسمانیی قەتەر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "پێشینەی کارەکانمان لەم کاتەدا پێشکێشکردنی پشتگیری و هاوکاریی پێویستە بۆ گەشتیارانمان، بۆ ئەوەی بە سەلامەتی و ئاسانی بگەڕێنەوە نیشتمانەکانیان یان درێژە بە گەشتەکانیان بدەن."
ئاماژەی بەوەش کردووە کە ژمارەی فەرمانبەرانیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەمەد زیاد کردووە بۆ ئەوەی هاوکاریی گەشتیاران بکەن، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان.
هێڵی قەتەری داوا لە گەشتیارانی دەکات، پێشوەختە لە رێگەی ماڵپەڕی فەرمی یان ئەپلیکەیشنی هێڵەکەوە لە کاتی فڕینیان دڵنیا ببنەوە.
لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا، هێڵی ئاسمانیی قەتەر جەخت دەکاتەوە کە "سەلامەتیی ئێوە هەمیشە لە پێشینەی کارەکانماندایە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ