رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دارایی سعودیە رایگەیاند، دەیانەوێت پشتیوانیی سووریا بکەن و بۆ گەیشتن بەو ئامانجەش هێزی هەموو دامەزراوەکان کۆدەکەنەوە.
رۆژی هەینی 25-04-2025 محەممەد جەدعان، وەزیری دارایی سعودیە بە دیار کوردە، بەرپرسی نووسینگەی رووداوی لە واشنتن گوت، "کۆبوونەوەکانمان لەبارەی سووریا زۆر باش بوون، ئامانجی ئێمە پشتیوانیکردنی سووریا و کۆکردنەوەی هێزی سندووقی نێودەوڵەتیی دراو و بانکی جیهانی و دامەزراوەکانی دیکەیە، بۆ ئەوەی پشتیوانی لە گەلی سووریا بکەین، بۆئەوەی لەو قۆناخە زەحمەتەی ئێستا تێپەڕن."
جەدعان ئەو لێدوانەی دوای بەشداریکردن لە (کۆبوونەوەکانی بەهار)ی 2025 کرد کە لە واشنتن، لەلایەن سندووقی نێودەوڵەتیی دراو و بانکی جیهانییەوە بەڕێوەدەبرێت.
وەزیری دارایی سعودیە گوتیشی، "پێم وایە وڵاتە لەرزۆکەکان [لاوازەکان] پێویستییان بە پشتیوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە، ئەمەش ئەو شتەیە کە ئێمە دەیکەین."
کۆبوونەوەکان رۆژی 21ـی نیسان دەستیان پێکرد. بڕیارە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا؛ محەممەد بەرنییە، وەزیری دارایی و عەبدولقادر حەسریە، پارێزگاری بانکیی ناوەندیی سووریاش بەشداریی کۆبوونەوەکان بکەن.
چەند سەرچاوەیەکی ناونەهێندراو رایانگەیاند: "بەرپرسەکان داوا دەکەن پشتیوانی لە بنیاتنانەوەی سووریا و بووژانەوەی ئابووریی وڵاتە وێرانکراوەکە بکرێت و سزاکانی سەر سووریا لاببرێن."
پێش ئەو کۆبوونەوەیە، شەیبانی لە نیویۆرک بوو و بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی تایبەت بە سووریا کرد.
شەیبانی لە بەشێکی قسەکانی گوتی، "سزاکان رێگری له هاتنی سهرمایه و شارهزایی بۆ وڵاتهكهمان دهكهن و رێگه به گهشهكردنی تۆڕه نایاساییهكان دهدهن"؛ گوتیشی ئهم رێوشوێنانه سووریا ناچار دهكهن پشت به یارمهتییەکان ببهستێت و توانای بهشداریكردنی له "پهرهپێدان و سهقامگیریی جیهانی" نەبێت.
وەزیری دەرەوەی سووریا هۆشداریدا لهوهی باری قورسی سزاکانی سەر سووریا ههڕهشهیه له ئومێدی گهڕانهوهی سووریاییهكان و پێشكهوتنی وڵات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ