رووداو دیجیتاڵ
زانکۆی بن گوریۆن بڵاویکردەوە، مووشەکەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتەکەیان بوونە هۆی خاپوورکردنی شەش تاقیگەی زانستییان و زیانیان بە نۆی دیکەش گەیاند.
رۆژی 25ـی حوزەیرانی 2025، زانکۆی بن گوریۆن لە تەلئەڤیڤ لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی 19ـی حوزەیران ئێران ژمارەیەک مووشەکی هاوێشتە کەمپەسی پزیشکی زانکۆکەیان و بەهۆیەوە شەش لە تاقیگەیان خاپووربوون. دەشڵێت، تاقیگەکان شوێنی توێژینەوەی پزیشکی و بایۆلۆژی بوون.
زانکۆکە دەشڵێت، بۆردوومانەکە زیانی بەر هۆڵەکانی خوێندن و هەڵسەنگاندنی توێژینەوەی خوێندکارانیش گەیاند. ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو هێرشە زیانی سەروو 100 ملیۆن دۆلاری لێدان.
رۆژی 13ـی حوزەیرانی 2025، بەهۆی هێرشەکەوە شوێنی نیشتەجێبوونی 50 کارمەندیان و 48 قوتابی دیکەیان خاپووربوون. هەروەها، 66 کارمەندی دیکەشیان بەهۆی هێرشەکەوە ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە.
رۆژی 13ـی حوزەیرانی ئەمساڵ، ئیسرائیل هێرشیکردە سەر ئێران و دواتر ئەویش بە مووشەک و درۆن وەڵامی هێرشەکەی دایەوە. رۆژی 22ـی مانگیش، ئەمریکا هێرشی کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران.
دوو رۆژ دوای هێرشەکە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەستی جەنگەکەی راگەیاند و گوتی، پیرۆزە لە هەردوولا و داوای پابەندبوونی تەواوەتیشی لێکردن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ