سێنتکۆم: ئێران هیچ فڕۆکەیەکی F-15ی ئێمەی نەخستووەتە خوارەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئەو بانگەشانەی ئێرانی رەتکردەوە کە گوایە فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری ئێف پازدەی ئەمریکایان خستووەتە خوارەوە. سێنتکۆم جەختی کردەوە کە لە ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکاندا هیچ فڕۆکەیەکیان بە هێرشی ئێران تێکنەشکاوە.
 
رۆژی یەکشەممە، 22ی ئاداری 2026، سێنتکۆم لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، ئەو راپۆرتانەی باس لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئێف پازدە لە ئاسمانی ئێران دەکەن، "ناڕاستن". پشتڕاستیشی کردەوە کە هێزەکانی ئەمریکا زیاتر لە هەشت هەزار گەشتی جەنگییان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی داستانئاسا کردووە و "هیچ فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکا لەلایەن ئێرانەوە نەخراوەتە خوارەوە."
 
ئەم رەتکردنەوەیە دوای ئەوە دێت کە میدیای فەرمیی ئێران و چەندین هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بێ بەڵگە بانگەشەی خستنەخوارەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا کرد. هەندێک ڤیدیۆ بڵاوکرانەوە کە گوایە ساتی هەڵدانی مووشەک و رووبەڕووبوونەوەی فڕۆکەکان نیشان دەدەن، بەڵام هیچیان بەڵگەی یەکلاکەرەوە نین بۆ خستنەخوارەوەی فڕۆکە.
 
لە 1ی ئادار، 3 فڕۆکەی جەنگیی جۆری ئێف پازدەی ئەمریکی لە ئاسمانی کوێت بە هەڵە لەلایەن سیستمی بەرگریی وڵاتەکەوە خرانە خوارەوە، ئەوەش لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران لە ناوچەکە. بەگوتەی سێنتکۆم، هەموو فڕۆکەوانەکان بە سەلامەتی رزگاریان بوو.
 
جگە لەم رووداوە، ئەمریکا بە فەرمی هیچ زیانێکی دیکەی فڕۆکەکانی بە هێرشی دوژمنەکانی پشتڕاست نەکردووەتەوە. سێنتکۆم بەردەوامە لە رەتکردنەوەی ئەو دەنگۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبنەوە و بە "پڕوپاگەندەی ئێران" بۆ گەورەکردنی سەرکەوتنە سەربازییەکانیان ناوی دەبات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل چووەتە شوێنی بۆردوومانەکە

نەتەنیاهوو: ئەوەی لەم چەند رۆژەدا روویداوە بۆ هەموو لایەکی روون دەکاتەوە کە ئێران مەترسییە

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی نوێدا هێرشە مووشەکییەکانی ئەم دواییەی ئێرانی وەک بەڵگەی مەترسیی ئەو وڵاتە بۆ سەر جیهان وێنا کرد و دوو ئامانجی سەرەکیی جەنگەکەیانی ئاشکرا کرد، کە بریتین لە لەنێوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و رەخساندنی زەوینە بۆ رووخاندنی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە.