رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی تەندروستیی دەسەڵاتی فەلەستین رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، لە شاری نابلسی کەرتی رۆژئاوا، سێ فەلەستینی بە گوللـەی سەربازانی ئیسرائیل کوژران.
وەزارەتەکە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "سێ هاووڵاتی بە گوللەی داگیرکاران لە نابلس شەهیدکران" بێ ئەوەی ناسنامەی کوژراوەکان ئاشکرا بکات.
هاوکات سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "سێ تیرۆرستی چەکدار" لە گەڕەکی سامرییەی شاری نابلس "لەنێوبران" دوای ئەوەی کە لە ئۆتۆمبێلێکدا تەقەیان لە سەربازانی ئیسرائیل کرد.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی ئیسرائیل، سەربازەکان سێ تفەنگی جۆری M-16، دەمانچەیێک و چەند فیشەکدانێکیان لە ئۆتۆمبێلی ئەو سێ کوژراوەدا دۆزیوەتەوە.
کوژرانی ئەو سێ فەلەستینییە لە کاتێکدایە کە تووندوتیژی لە کەرتی رۆژئاوا زیادیکردووە، کە ئەو شوێنە لە دوای شەڕێکی شەش رۆژەی ساڵی 1967ـەوە لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیرکراوە.
لە سەرەتای ساڵی رابردووەوە، کەرتی رۆژئاوا ژمارەیەک هێرشی ئیسرائیلییەکانی بۆ سەر فەلەستینییەکان و بە پێچەوانەشەوە بە خۆیەوە بینیوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ