وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا: چیدیکە ناتوانین کوشتار و برسێتیی غەززە قبووڵ بکەین

25-07-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەنتۆنیۆ تایانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا رایگەیاند، وڵاتەکەی چیدیکە ناتوانێت "کوشتار و برسێتی" کەرتی غەززەی فەلەستین قبووڵ بکات.
 
تایانی رەخنەی تووند لە ئیسرائیل دەگرێت. بەڵام دەشڵێت، ئیتاڵیا هێشتا ئامادە نییە دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێت. 
 
تایانی رایگەیاند: "چیدیکە ناتوانین کوشتار و برسێتی قبووڵ بکەین"؛ هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، ئیتاڵیا "تەنیا ئەو کاتە دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا دەنێت کە ئەوانیش دان بە دەوڵەتی ئیسرائیلدا بنێن."
 
حکومەتی راستڕۆی ئیتاڵیا بەهۆی پشتیوانیکردنی لە ئیسرائیل لە لایەن ئۆپۆزسیۆنەوە رەخنەی توندی لێ دەگیرێت، بەڵام وەک زۆربەی وڵاتانی دیکەی یەکێتیی ئەورووپا، تاوەکو دێت نیگەرانییەکانی ئیتاڵیا لە رەوشی مرۆیی کەرتی غەززە زیاتر دەبن، کە تاوەکو ئیستا بە گوێرەی تەندروستیی کەرتەکە، لانیکەم 122 کەس بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکییەوە گیانیان لەدەستداوە. 
 
تایانی گوتی: "کاتی ئەوەیە ئاگربەستێکی دەستبەجێ رابگەیێنرێت."
 
سەرکردەکانی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی "بەپەلە"یان لەسەر دۆخی غەززە ئەنجامدا و رایانگەیاند، دۆخی مرۆیی کەرتەکە "کارەساتبارە و پێویستە هەر ئێستا کۆتایی پێ بێت."
 
سێ وڵاتەکە لە راگەیێنراوێکی هاوبەشدا دەڵێن: "داوا لە حکومەتی ئیسرائیل دەکەین دەستبەجێ کۆتوبەندەکانی لەسەر رۆیشتنی یارمەتییەکان هەڵبگیرێتەوە و زوو رێگە بە نەتەوە یەگکرتووەکان و رێکخراوە ناحکومییەکانی دیکە بدات کاری خۆیان بکەن بۆ ئەوەی رێگە لە مردن بەهۆی برسێتییەوە بگرن."
 
درەنگانی شەوی پێنجشەممە، فەرەنسا رایگەیاند کە لە کۆبوونەوەیەکی مانگی ئەیلوولی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا دەنێت. 
 
رۆژی چوارشەممە، جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا دۆخی غەززەی بە "دراماتیکی" ناوبرد. 
 
میلۆنی گوتی: "هیچ هەنگاوێکی سەربازی رەوایەتی بە هێرشکردنە سەر خەڵکی سڤیل نادەن."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاجییان لە مزگەوتی حەرام بە دەوری کەعبەدا تەواف دەکەن. وێنە: Reuters

حەج و عومرەی سعودیە وێنەگرتن لە مزگەوتی حەرام و پێغەمبەر قەدەخە دەکات

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە وەرزی حەجی ساڵی داهاتوودا وێنەگرتن و تۆمارکردنی ڤیدیۆ لە هەردوو مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) لە مەدینە و مزگەوتی حەرام لە مەککە قەدەخە دەکرێت.