پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی: نزیکەی سێیەکی خەڵکی غەززە چەندین رۆژە هیچیان نەخواردووە

25-07-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی (WFP) رایگەیاند، نزیکەی یەک لەسەر سێی دانیشتووانی غەززە "ماوەی چەندین رۆژە هیچیان نەخواردووە"، لە کاتێکدا ئیسرائیل گەمارۆی تووندی خستووەتە سەر کەرتەکە و رێگە بە گەیاندنی هیچ یارمەتییەک نادات.
 
ئاژانسەکەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، برسێتی لە غەززە "گەیشتووەتە ئاستی نوێ و تۆقێنەری بێهیوایی."
 
WFP لە راگەیێنراوێکدا دەڵێت: "نزیکەی یەک لەسەر سێی خەڵک چەندین رۆژە هیچیان نەخواردووە. بەدخۆراکی لە زیادبووندایە و 90 هەزار و ژن و منداڵ پێویستیان بە چارەسەری بەپەلەیە."
 
ئاژانسەکە پێشبینی دەکات، 470 هەزار کەس کەس لە نێوان مانگەکانی ئایار و ئەیلوولی ئەم ساڵدا رووبەڕووی "برسێتیی کارەساتبار" ببنەوە، کە مەترسیدارترین پلەی برسێتییە بەپێی پۆلێنکردنی قۆناخەکانی ئاسایشی خۆراکیی نەتەوە یەکگرتووەکان.
 
پرۆگرامی خۆراکی جیهانی رایگەیاند: "هاوکاریی خۆراک تاکە رێگەیە بۆ ئەوەی خەڵک دەستیان بە هەر جۆرە خواردنێک بگات، چونکە نرخی خۆراک بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە". هەروەها دەڵێت: "خەڵک بەهۆی نەبوونی هاوکاریی مرۆییەوە گیان لەدەستدەدەن".
 
رێکخراوە فریاگوزارییەکان هۆشدارییان داوە لە بەرزبوونەوەی ژمارەی منداڵانی تووشبووی بەدخۆراکی لە غەززە، کە ئیسرائیل لە مانگی ئادارەوە گەمارۆی تووندی خستووەتە سەر.
 
نەخۆشخانەکانی غەززە رایانگەیاند، ئەمڕۆ 9 کەسی دیکە بەهۆی برسێتیی و بەدخۆراکییەوە گیانیان لەدەستداوە. بەمەش کۆی ئەوانەی بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکییەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 122 کەس.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاجییان لە مزگەوتی حەرام بە دەوری کەعبەدا تەواف دەکەن. وێنە: Reuters

حەج و عومرەی سعودیە وێنەگرتن لە مزگەوتی حەرام و پێغەمبەر قەدەخە دەکات

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە وەرزی حەجی ساڵی داهاتوودا وێنەگرتن و تۆمارکردنی ڤیدیۆ لە هەردوو مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) لە مەدینە و مزگەوتی حەرام لە مەککە قەدەخە دەکرێت.