رۆژهەڵاتی نێوەڕاست گەرمترین ناوچەی جیهانە

25-07-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گەرمایەکی بەرز رووی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کردووە. ئەمڕۆ 10 گەرمترین شاری جیهان ئەوانە بوون کە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستن.
 
بەگوێرەی پێگەی ئێلدۆرادۆی ئەمریکی، ئەمڕۆ شوێنێکی ئێران گەرمترینی سەر رووی زەوی بووە.
 
شاری ئومیدیە لە خوزستان بە 51 پلەی سیلیزی، ئابادان لە خوزستان بە 50.4 پلە و ئەهواز لە هەمان پارێزگا بە 50.2 پلە یەکەم تاوەکو سێیەم گەرمترین شاری جیهان بوون.
 
ئەو سێ شارە دەکەونە باشووری رۆژئاوای ئێران لەنزیک سنووری عێراق.
 
شارەکانی دیکە بەم شێوەیە بوون:
 
چوارەم: کوێتی پایتەختی کوێت 49.9 پلە
 
پێنجەم: سەفی ئاباد، خوزستانی ئێران 49.7 پلە
 
شەشەم: مەسجد سولەیمان لە خوزستانی ئێران 49.3 پلە
 
حەوتەم: هەجەر، سعودیە 47.6 پلە
 
هەشتەم: مەدنەین، تونس 47.3 پلە
 
نۆیەم: عەین، ئیمارات 47.1 پلە
 
دەیەم: هەیماء، عومان 47.1 پلە
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاجییان لە مزگەوتی حەرام بە دەوری کەعبەدا تەواف دەکەن. وێنە: Reuters

حەج و عومرەی سعودیە وێنەگرتن لە مزگەوتی حەرام و پێغەمبەر قەدەخە دەکات

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە وەرزی حەجی ساڵی داهاتوودا وێنەگرتن و تۆمارکردنی ڤیدیۆ لە هەردوو مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) لە مەدینە و مزگەوتی حەرام لە مەککە قەدەخە دەکرێت.