سەرۆک بارزانی و تۆم باراک دۆخی سووریا تاوتوێ دەکەن

26-01-2026
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

تۆم باراک و سەرۆک بارزانی بە تەلەفۆن قسەیان کرد و چەند پرسێکی تایبەت بە سووریا و بەتایبەت رۆژئاوای کوردستانیان تاوتوێ کرد.
 
تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە هەژماری ئێکس بڵاویکردەوە، لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی بە تەلەفۆن قسەیان کردووە و "دۆخی سووریا، گرنگیی پاراستنی ئاگربەست و دڵنیابوونەوە لە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئەوانەی پێویستیانە، بەتایبەتی لە کۆبانی" تاوتوێکران.
 
نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا لە ئێکسەکەی باسی حکومەتی داهاتووی عێراقیشی کردووە و دەڵێت، " هەڵوێستی ویلایەتە یەکگرتووەکان بە روونی دەمێنێتەوە: ئەو حکومەتەی کە لەلایەن ئێرانەوە دابمەزرێنرێت (بسەپێندرێت) سەرکەوتوو نابێت، نە بۆ خواستەکانی عێراق و سووریا بۆ داهاتوویەکی گەشتر، و نە بۆ هاوبەشییەکی کارا لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا."
پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرۆک بارزانی و تۆم باراک دوای ئەوە دێت، نێردەکەی ئەمریکا بۆ سووریا لە چەند رۆژی رابردوودا، دوو جار سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و لەگەڵ سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی کۆبووەتەوە.
 
دەقی راگەیێندراوەکەی تۆم باراک:
 
"ئەمشەو پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی بەرهەمدارم لەگەڵ جەنابی مەسعوود بارزانی ئەنجامدا بۆ تاووتوێکردنی دۆخی سووریا و گرنگیی پاراستنی ئاگربەست و دڵنیابوونەوە لە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئەوانەی پێویستیانە، بەتایبەتی لە کۆبانی. سەبارەت بە عێراق، هەڵوێستی ویلایەتە یەکگرتووەکان بە ڕوونی دەمێنێتەوە: ئەو حکومەتەی کە لەلایەن ئێرانەوە دابمەزرێنرێت (سەپێندرێت) سەرکەوتوو نابێت، نە بۆ خواستەکانی عێراق و سووریا بۆ داهاتوویەکی گەشتر، و نە بۆ هاوبەشییەکی کارا لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ساتی هێرشێکی ئێران بۆسەر تەلئەڤیڤ

ئێران ژمارەیەک مووشەکی نوێی بۆ ئیسرائیل هاویشت

میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، تاران ژمارەیەک مووشەکی نوێی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە. لە بەرامبەردا، دەزگەکانی فریاکەوتنی ئیسرائیل دووپاتیان کردەوە، هیچ زیانێکی گیانی لە ئەنجامی ئەم هێرشانە نەکەوتووەتەوە