رووداو دیجیتاڵ
رزگار حوسان لە دیمەشقی سووریاوە بە پێ چووە شاری مەککەی سعودیە؛ ئامانجەکەی نزاکردن بۆ کچە نیڤشکانەکەی بوو، کە توانای رێکردنی نییە.
رزگار حوسان لەبارەی بیرۆکەکەیەوە دەڵێت، "ئەو بیرۆکەیەم بۆ هات، چونکە بەهۆی ئەو ژیانەی کچەکەمی تێدایە، لە ئازاردام. کاتێک ئەو و منداڵەکانی هاوتەمەنی دەبینم، فرمێسکی خوێنین دەڕێژم. بەڵێنم دا کە لە مزگەوتی ئومەوییەوە تاوەکو مەککە بەپێ بڕۆم بۆ ئەوەی نزای چاکبوونەوەی بۆ بکەم."
درێژیی رێگەکە نزیکەی هەزار و 700 کیلۆمەترە و نزیکەی دوو مانگی پێدەچێت.
مەنال گەیلانی، هاوژینی رزگارە و لەبارەی کاری هاوسەرەکەیەوە باس لەوە دەکات، "شانازیی بەم کارەی دەکەم کە بۆ کچەکەمانی دەکات. دوێنێ شەو قسەی لەگەڵ کچەکە دەکرد دەیگوت، ئەگەر قاچەکانیشم بشکێن، خۆم دەگەیێنمە ئەوێ و نزای ئەوە دەکەم دووبارە بتوانی بڕۆی."
پێشتر گەشتی هاوشێوە کراون؛ لە هەولێر، بەریتانیا، هیندستان، پاکستان و ئەفریقای باشوورەوە بەپێ چوونەتە مەککە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ