لە هێرشی ئیسرائیلدا بۆسەر ماڵێک و قوتابخانەیەکی غەززە 'لانیکەم 52 کەس کوژران'

26-05-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرگریی شارستانیی غەززە رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر قوتابخانەیەک لە شاری غەززە کوژران، بەرزبووەوە بۆ 33 کەس؛ هەروەها لە هێرشێکی دیکەدا بۆسەر ماڵێک لە جەبالیای باکووری غەززە، لانیکەم 19 کەسی دیکە کوژراون.
 
مەحموود بەسەڵ، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی غەززە رایگەیاند، "ژمارەی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەی قوتابخانەی فەهمی جەرجاوی لە گەڕەکی دەرەجی شاری غەززە گەیشتە لانیکەم 33 شەهید. دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون."
 
بە گوتەی بەسەڵ، زۆربەی کوژراو و بریندارانی ئەو قوتابخانەیە کە ئاوارەکانی تێدابووە، منداڵن و ژمارەیەک ژنیشیان لەنێودایە.
 
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی غەززە گوتیشی، "ئەمڕۆ تیمەکانی بەرگریی شارستانی تەرمی 19 شەهیدی کۆمەڵکوژیی خێزانی عەبد رەبە"یان لە ماڵێکدا لە جەبالیای باکووری کەرتی غەززە دەرهێناوە.
 
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، تیمەکانیان هێشتا سەرقاڵی گەڕانن بە دوای تەرمی زیاتردا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاجییان لە مزگەوتی حەرام بە دەوری کەعبەدا تەواف دەکەن. وێنە: Reuters

حەج و عومرەی سعودیە وێنەگرتن لە مزگەوتی حەرام و پێغەمبەر قەدەخە دەکات

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە وەرزی حەجی ساڵی داهاتوودا وێنەگرتن و تۆمارکردنی ڤیدیۆ لە هەردوو مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) لە مەدینە و مزگەوتی حەرام لە مەککە قەدەخە دەکرێت.