وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: لە بەرگریکردن لە دروزەکانی سووریا بەردەوام دەبین

26-07-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، لە "بەرگریکردن" لە دروزەکانی سووریا بەردەوام دەبن و یارمەتیی مرۆیی و پزیشکییان پێدەدەن. 
 
یسرائیل کاتس، ئەمڕۆ شەممە، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا رایگەیاند، سەردانی مەوفەق تەریف، رێبەری رۆحیی دروزەکانی ئیسرائیلی کردووە. 
 
کاتس نووسیویەتی، "پابەندین بە پاراستنی برایانی دروزمان لە ئیسرائیل و بەردەوام دەبین لە کارکردن لە پێناو پاراستنی برایانی دروزیان لە سووریا."
 
دەشڵێت، "چاوم بەو سەرباز و ئەفسەرە دروزییە یەدەگانە کەوت کە هێڵێکی گەرم بەڕێوەدەبەن بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لە بارەی سوەیدا و دەوروبەری."
 
ئەمە لە کاتێکدایە کە نێوەڕاستی ئەم مانگە، دوای دروستبوونی شەڕ و پێکدادان لە نێوان دروزەکان و دەشتەکییەکان لە پارێزگەی سوەیدای باشووری سووریا، کە بەشێکی هێزە ئەمنییەکانی دیمەشقیش تێیدا لە دژی دروزەکان شەڕیان کرد، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر هێزە ئەمنییەکان و بارەگەی وەزارەتی بەرگریی سووریاشی لە دیمەشق بۆردوومان کرد. هێرشەکان گوشاریان لەسەر هێزە ئەمنییەکانی سووریا دروستکرد کە دواتر لە سوەیدا کشانەوە. 
 
لە شەڕی نێوان دروزەکان و دەشتەکییەکان، زیاتر لە هەزار و 300 کەس لە هەردوو لا کوژران. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاجییان لە مزگەوتی حەرام بە دەوری کەعبەدا تەواف دەکەن. وێنە: Reuters

حەج و عومرەی سعودیە وێنەگرتن لە مزگەوتی حەرام و پێغەمبەر قەدەخە دەکات

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە وەرزی حەجی ساڵی داهاتوودا وێنەگرتن و تۆمارکردنی ڤیدیۆ لە هەردوو مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) لە مەدینە و مزگەوتی حەرام لە مەککە قەدەخە دەکرێت.