رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان نەخشەیەکی بەدەستەوەیە. وێنە: AFP
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هەڕەشە لە سەرکردەی گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات و دەڵێت، ئەگەر هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل، "لەنێودەبرێن."
بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ هەینی، لە شاری نیویۆرک لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان قسەی کرد.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل نەخشەیەکی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی پیشانی ئامادەبووانی هۆڵەکە دا، کە هۆڵەکە نیمچە چۆڵ بوو.
ئەو شوێنانەی کە ئیسرائیل پێیوایە لە بەرەی ئێران-دان، بە سوور رەنگ کرابوون.
وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو سەرکردانەی لەدوای جەنگی غەززەوە ئیسرائیل کوشتوونی، نەتەنیاهوو گوتی، "نیوەی سەرکردەکانی حووسییەکان رۆیشتن. یەحیا سنوار لە غەززە، رۆیشت. حەسەن نەسروڵڵا لە لوبنان، رۆیشت. رژێمی ئەسەد لە سووریا، رۆیشت."
لەگەڵ باسکردنی هەر سەرکردەیەک، نەتەنیاهوو بە پێنووسێک لەسەر نەخشەکە نیشانەیەکی بەسەر ناوچەکەیدا دەهێنا.
دواتر هاتە سەر عێراق و گوتی، "ئەو میلیشیایانەی لە عێراق کە لەم کاتەدا پێشیان لێگیراوە، ئەگەر ئەوان هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل، سەرکردەکانی ئەوانیش دەڕۆن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ