رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەلایەن شا عەبدوڵڵای دووەمی ئوردنەوە پێشوازیی لێکرا و کۆبوونەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هاریکاریی هاوبەشی هەردوولا کراوە.
ئەمڕۆ کاژێر 12:35 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی عەممانی پایتەختی ئوردن لەلایەن شازادە عەلی بن حوسێن، برای شای ئوردن پێشوازیی لێکرا.
دوای ئەوە راستەوخۆ لەلایەن شا عەبدوڵڵا بن حوسێن، شای ئوردن پێشوازیی لێکرا، خوانی نیوەڕۆ بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان رێکخرا و کۆبوونەوە.
پێشتر سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، پتهوکردنی پەیوەندییهکانی ههردوولا و هاریکاریی هاوبهشی عێراق و هەرێمی کوردستان لهگهڵ شانشینی ئوردن، تاوتوێ دەکرێن.
ههر لهو چوارچێوهیهدا و بەپێی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئوردن دیدار و کۆبوونهوهی دهبێت، لەنێویاندا وەزیری دەرەوەی ئوردن.
سەردانەکە راستەوخۆ دوای بەشداریکردنی نێچیرڤان بارزانی لە پرسە و رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی پاپا فرانسیس دێت. ئەمە یەکەم سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نییە بۆ ئوردن، پێشتر و لە ساڵی 2021 لەلایەن شا عەبدوڵڵای دووەم پێشوازیی لێکرابوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ