راپۆرتێک: سووریا و ئیسرائیل لەبارەی ئاسایش گفتوگۆ دەکەن

27-05-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

چەند سەرچاوەیەک باس لەوە دەکەن، ئیسرائیل و سووریا لە پەیوەندیی راستەوخۆدان و ئەم چەند هەفتەیە ژمارەیەک کۆبوونەوەی رووبەڕوویان هەبووە، کە ئامانج لێیان کەمکردنەوەی گرژییەکان و رێگریکردن بووە لە دروستبوونی شەڕ لە ناوچە سنوورییەکان.
 
ئەم پەیوەندییە بە بەرەوپێشچوونێکی دیار لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا دادەنرێت، کە ماوەی چەندین ساڵە وەکو دوو وڵاتی نەیار و دووژمن لە ململانێکانی ناوچەکەدا دژی یەک رۆڵیان هەبووە.
 
گۆڕانکارییەکە لە کاتێکدایە، ئەمریکا داوای لە دەسەڵاتدارانی سوووریا کردووە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل باش بکەن و ئیسرائیلیش بۆردوومانەکانی بۆ سەر وڵاتە هاوسنوورەکەی کەم کردووەتەوە.
 
دوو بەرپرسی سووریا، دووی دیکەی رۆژئاوا و سەرچاوەیەکی دیکەی هەواڵگریی ناوچەکە بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، هەر لە دوای رووخانی بەشار ئەسەد لە کانوونی یەکەمی پارەوە، ئیسرائیل و سووریا لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە پەیوەندیی ناڕاستەوخۆیان هەبووە.
 
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەحمەد دالاتی، کە پارێزگاری پارێزگەی قونەیترەی هاوسنووری ئیسرائیل و بەرپرسی ئەمنیی پارێزگەی زۆرینە دروزی سوەیداشە، سەرۆکایەتیی شاندی سووریای کردووە. شاندی ئیسرائیلیش لە بەرپرسانی ئەمنی پێکهاتووە.
 
بەگوێرەی راپۆرتەکە، گفتوگۆ و کۆبوونەوەکان لە ناوچەی سەر سنوور کراون، لەنێویاندا ئەو ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیلدان.
 
سێ لە سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کۆبوونەوەکان بە شێوەی رووبەڕوو کراون.
 
هەر ئەم مانگە، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری راگوزەری سووریا پشتڕاستی کردبووەوە کە گفتوگۆی ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ ئیسرائیل هەبووە و ئامانجیان کەمکردنەوەی گرژییەکانە.
 
پێشتر رۆیتەرز لە راپۆرتێکی دیکەیدا باسی لەوە کردبوو کە ئیمارات نێوەندگیری لەنێوان هەردوولادا دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاجییان لە مزگەوتی حەرام بە دەوری کەعبەدا تەواف دەکەن. وێنە: Reuters

حەج و عومرەی سعودیە وێنەگرتن لە مزگەوتی حەرام و پێغەمبەر قەدەخە دەکات

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە وەرزی حەجی ساڵی داهاتوودا وێنەگرتن و تۆمارکردنی ڤیدیۆ لە هەردوو مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) لە مەدینە و مزگەوتی حەرام لە مەککە قەدەخە دەکرێت.