کۆچبەرێکی سووریایی لە یۆنان گاز لە گوێی گەشتیارێکی ئیسرائیلی دەگرێت و لێی دەکاتەوە

27-07-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ

میدیای ئیسرائیلی دەڵێت، گەشتیارێکی ئیسرائیلی بە ناوی ستاڤ بێن شۆشان لەکاتی بەسەربردنی پشووەکەی لە نزیک ئەسینای پایتەختی یۆنان، لەلایەن کۆمەڵێک کۆچبەری سووریاییەوە هێرشی کراوەتەسەر. یەکێک لە کۆچبەرەکان گازی لە گوێی گەشتیارەکە گرتووە و بەشێکی لێکردووەتەوە.
 
بە گوێرەی میدیای ئیسرائیلی، کۆچبەرەکە دوای هێرشەکە دەستگیرکراوە و باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ئەسینا لەگەڵ دامودەزگەکانی یۆنان لەبارەی رووداوەکە لە پەیوەندیدایە.
 
گەشتیارە ئیسرائیلییەکەش دەستگیرکراوە، بە تۆمەتی ئەوەی کە قسەی نەژادپەرستانەی دژی فەلەستینییەکان کردووە، بەڵام بەهۆی برینەکەیەوە هێشتا لە نەخۆشخانەیە.
 
بێن شۆشان بە میدیای ئیسرائیلی گوتووە، لە کەناری بۆلیڤار لەگەڵ هاوژینەکەی و دوو هاوڕێی دیکەی ئیسرائیلی بووە، کاتێک پیاوێکی نەناسراو لێیان نزیکبووەتەوە و دەستی بە ڤیدیۆگرتنیان کردووە و هاواری کردووە: "ئازادی بۆ فەلەستین، نەفرەت لە ئیسرائیل، من حەماسم."
 
گەشتیارەکە دەڵێت، کۆچبەرەکە سەرەتا پاڵی پێوەناوە و دواتر لمی کەنارەکەی بەسەردا کردووە؛ گوتیشی، دوای دەستپێکردنی ئاڵۆزییەکە، پیاوە سووریاییەکە لەلایەن کارمەندانی ئاسایشەوە دوورخراوەتەوە.
 
بێن شۆشان ئاماژە بەوە دەکات، کاژێرێک دوای رووداوەکە پیاوەکە گەڕاوەتەوە و "هەوڵی داوە دەستدرێژی" بکاتە سەر هاوژینەکەی، ئەویش بۆ پاراستنی هاوژینکەی لێی هاتووەتە دەست.
 
بێن شۆشان گوتی، لە کاتی هەوڵدان بۆ پاراستنی هاوژینەکەی، پیاوە سووریاییەکە گازی لە گوێی گرتووە و بەشێکی لێکردووەتەوە و ئێستا چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.
 
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بە میدیای ئیسرائیلی گوتووە: "پێدەچێت گرووپێک کۆچبەر ئیسرائیلییەکانیان ناسیبێتەوە. کاتێک ئیسرائیلییەکە چووەتە کەنار دەریا، یەکێک لە ئەندامانی گرووپەکە هێرشی کردووەتەسەر و گازی لێگرتووە کە بووەتە هۆی برینێکی سەخت لە گوێیدا. هێرشکارەکە دەستبەسەرە. ئێمە لەگەڵ قوربانییەکە و دەسەڵاتداران لە پەیوەندیداین."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاجییان لە مزگەوتی حەرام بە دەوری کەعبەدا تەواف دەکەن. وێنە: Reuters

حەج و عومرەی سعودیە وێنەگرتن لە مزگەوتی حەرام و پێغەمبەر قەدەخە دەکات

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە وەرزی حەجی ساڵی داهاتوودا وێنەگرتن و تۆمارکردنی ڤیدیۆ لە هەردوو مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) لە مەدینە و مزگەوتی حەرام لە مەککە قەدەخە دەکرێت.