رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

شوێنی بۆردوومانێکی سوپای ئەمریکا بۆسەر سەنعای پایتەختی یەمەن. وێنەکە ناوەندی دەستبەسەرکردنەکەی سەعدە نییە و بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە: AFP
رووداو دیجیتاڵ
حووسییەکانی یەمەن رایانگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هێرشیان کردووەتە سەر ناوەندێکی دەستبەسەرکردن کە تایبەت بووە بە مانەوەی کۆچبەران لە شاری سەعدەی باکووری یەمەن، لە ئەنجامدا لانیکەم 30 کەس کوژراون.
میدیای سەر بە حووسییەکان ئەمڕۆ دووشەممە باسی لەوە کرد، "تەرمی 30 قوربانی لە ناوەندێکی دەستبەسەرکردنی تایبەت بە کۆچبەرانی ئەفریقی دەرهێندراون، تیمە فریاگوزارییەکان و مانگی سوور لە هەوڵەکانیان بەردەوامن" بۆ گەڕان بەدوای قوربانییان لەژێر داروپەردووی شوێنەکەدا.
هاوکات وەزارەتی نێوخۆی حووسییەکان رایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکە بووەتە هۆی "کوژران و برینداربوونی دەیان کەس."
هێزەکانی ئەمریکا لە 15ی ئادارەوە بە شێوەیەکی نیمچە رۆژانە هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حووسییەکان، ئەوەش بە گوتەی خۆیان، وەکو هەوڵێک بۆئەوەی گرووپە یەمەنییەکە ناچار بکەن دەست لە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل و کەشتییەکان لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن هەڵگرن.
سوپای ئەمریکا رۆژی یەکشەممە رایگەیاند، لە نێوەڕاستی مانگی ئادارەوە زیاتر لە 800 پێگەیان لە یەمەن بۆردوومان کردووە و "سەدان" چەکداری حووسییان کوشتووە، لەنێویاندا ئەندامانی سەرکردایەتیی گرووپەکە.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رایگەیاند، لە 15ی ئادارەوە، زیاتر لە 800 پێگەیان بۆردوومان کردووە. دەشڵێت: "ئەم هێرشانە سەدان چەکداری حووسی و ژمارەیەکی زۆری سەرکردەکانیانی کوشتووە."
بە گوتەی سێنتکۆم، "هێرشەکان چەندین ناوەندی فەرماندەیی، سیستمی بەرگریی ئاسمانی، کارگەی پێشکەوتووی دروستکردنی چەک و کۆگای چەکی پێشکەوتوویان لەنێوبردووە."
سەرەڕای هێرشەکان، حووسییەکان، کە بەشێکی زۆری یەمەنیان کۆنترۆڵ کردووە، لە هێرشە درۆنی و مووشەکییەکان بۆ سەر ئیسرائیل و کەشتییەکان بەردەوام بوون.
سێنتکۆم دەڵێت: "لە کاتێکدا حوسییەکان بەردەوام بوون لە هێرشکردنە سەر کەشتییەکانمان، ئۆپەراسیۆنەکانمان خێرایی و کاریگەریی هێرشەکانی کەمکردوونەتەوە. هەڵدانی مووشەکی بالیستی بە رێژەی 69% دابەزیوە. لەگەڵ ئەوەشدا هێرشی درۆنی بۆمبڕێژکرا بە رێژەی 55% کەمی کردووە."
فەرماندەییە سەربازییە ئەمریکییەکە دەڵێت: "بێگومان ئێران بەردەوامە لە پێشکێشکردنی پشتگیری بۆ حووسییەکان. حووسییەکان تەنیا دەتوانن بە پشتیوانیی رژێمی ئێران بەردەوام بن لە هێرشکردنە سەر هێزەکانمان."
سێنتکۆم هەروەها جەختدەکاتەوە: "ئێمە بەردەوام دەبین لە زیادکردنی گوشارەکان تاوەکو ئامانجەکەمان بەدەستدێنین، کە ئەویش گەڕاندنەوەی ئازادیی دەریاگەری و توانای بەرگریی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا."
حووسییەکان لە کۆتایی ساڵی 2023 دەستیان بە هێرشکردنە سەر کەشتییەکان کرد، ئەوەش بە گوتەی خۆیان، وەک پشتیوانییەک بۆ غەززە کە لە ژێر هێرشەکانی ئیسرائیلدا وێران بووە و زیاتر لە 52 هەزار کەس لە سەرەتای جەنگەوە لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023ـەوە کوژراون.
هێرشی حووسییەکان بوونەتە رێگر لە بەردەم تێپەڕبوونی کەشتییەکان بە کەناڵی سوێسدا، کە رێڕەوێکی گرنگی بازرگانییە و لە دۆخێکی ئاساییدا نزیکەی 12%ی هاتوچۆی کەشتییەکانی جیهان بەو کەناڵەدا دەکرێت، ئەمەش زۆر کۆمپانیای ناچار کردووە بۆ گواستنەوەی کاڵاکانیان، بە تێچووی یەکجار زۆرەوە، رێگەی دوورتر بگرنە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ