لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە 16 کەس کوژران

28-04-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئاژانسی بەرگریی شارستانیی غەززە دەڵێت، لە بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە 16 کەس کوژراون، زیاتر لە 50 رۆژیشە هیچ هاوکارییەکی مرۆیی نەگەیشتووەتە ئەو کەرتەی فەلەستین.
 
رۆژی دووشەممە 28-04-2025 بەرگریی شارستانیی غەززە رایگەیاند، لە بۆردوومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی جەبالیا لە باکووری کەرتەکە هەشت کەسی ماڵباتێک کوژران.
 
عەبدولمەجید ئەبو مەهادی، دانیشتوویەکی ئەو کەمپەیە رایگەیاند: "ئەوان کاتێک بە مووشەک لێیاندرا، بە ئارامی خەوتبوون. منداڵ، ژن و پیاو پارچە پارچە ببوون، ئەمە دڵ دەیەشێنێت، بەڵام چیمان پێدەکرێت؟"
 
بەرگریی شارستانی هەروەها رایگەیاند، لە بۆردوومانێکی دیکەی ئیسرائیل لە شاری خان یونسی باشووری غەززە، پێنج ئەندامی ماڵباتێک کوژران. لە رۆژهەڵاتی شارەکە، لە کەمپی شافی، مووشەک بەر خیوەتێک کەوت و دوو کەسی کوشت. لە هێرشێکی دیکەدا لە رۆژئاوای شاری غەززە، کەسێک کوژرا.
 
تاوەکو ئێستا سوپای ئیسرائیل لێدوانی نەبووە.
 
ئیسرائیل رۆژی 18-03-2025 دەستی بە بۆردوومان و هێرشەکانی غەززە کردەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی ئاگربەستێکی 42 رۆژە لە نێوان حەماس و ئیسرائیل کۆتایی هات. دوو لایەنەکە نەیانتوانی بگەنە رێککەوتن و بچنە قۆناخی داهاتووی ئاگربەستەکە.
 
تەندروستیی غەززە کە حەماس بەڕێوی دەبات و نەتەوە یەکگرتووەکان پشت بە ئامارەکانی دەبەستێت رایگەیاند، لەوکاتەوەی بۆردوومانەکان دەستیا پێکردوونەتەوە، لانیکەم دوو هەزار و 222 کەس کوژراون. لە سەرەتای جەنگیشەوە کۆی ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە 52 هەزار و 314 کەس.
 
لە 02-03-2025 ئیسرائیل چوونەژوورەوەی هەموو هاوکارییەکی بۆ نێو غەززە راگرت و رایگەیاند، ئەمە وەکو کارتێکی گوشار لە دژی حەماس بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی بارمتەکان ئازاد بکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە کاتی شەڕ و رووبەڕووبوونەوەکان

لە لیبیا شەڕ دروستبوو و سەرکردەیەکی گرووپە چەکدارەکانیش کوژرا

شەڕەکە لەنێوان گرووپە چەکدارەکانی تەرابڵوس و گرووپەکانی شاری میسراتە بوو کە بە دووری 200 کیلۆمەتر کەوتووەتە رۆژهەڵاتی تەرابلوس.